پارتی 809 هەزار و 197 دەنگی هێناوە
دوێنێ پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، كە تێیدا چەندان حزب و هاوپەیمانی و لیستی سەربەخۆ بەشداریان كرد، لەدوای 24 كاتژمێر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، كۆمیسیۆن لە پرێس كۆنفڕانسێكدا ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی گشتی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی 10ی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی گشتی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: “ڕێژەی بەشداریكردنی خەڵك لە دەنگدانی گشتی لە 72% بووە.”
ئەوەشی ڕوونكردەوە، كە ئەو ئەنجامەی ئێستا ڕایدەگەیەنن جیاكراوەی 99.63% دەنگەكانە و ئەنجامی سەرەتایین و تانەی لێ نادرێت.
کۆمیسیۆن ئەوەشی ڕاگەیاند: “لە دەنگدانی تایبەت و گشتی دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس دەنگیان داوە.”
كۆی گشتی دەنگی لایەنەكان لە بازنەی (هەولێر):
پارتی: 345822
یەكێتی: 110353
نەوەی نوێ: 103684
یەكگرتووی ئیسلامی: 24065
كۆمەڵی دادگەری: 20191
هەڵوێست: 16736
بەرەی گەل: 9735
كۆی گشتی دەنگی لایەنەكان لە بازنەی (دهۆك):
پارتی: 400603
یەكێتی: 28445
نەوەی نوێ: 46444
یەكگرتووی ئیسلامی: 42447
كۆمەڵی دادگەری: 3677
هەڵوێست: 8410
بەرەی گەل: 2605
كۆی گشتی دەنگی لایەنەكان لە بازنەی (سلێمانی):
پارتی: 57832
یەكێتی: 256813
نەوەی نوێ: 136131
یەكگرتووی ئیسلامی: 42622
كۆمەڵی دادگەری: 36627
هەڵوێست: 29346
بەرەی گەل: 20300
كۆی گشتی دەنگی لایەنەكان لە بازنەی (هەڵەبجە):
پارتی: 4940 دەنگ.
یەكێتی: 12530 دەنگ.
نەوەی نوێ: 4732 دەنگ.
یەكگرتووی ئیسلامی: 7847 دەنگ.
كۆمەڵی دادگەری: 4215 دەنگ.
هەڵوێست: 1283 دەنگ.
بەرەی گەل: 725 دەنگ.
كۆی گشتیی دەنگی لایەنەكان لە هەر چوار بازنەی هەولێر – سلێمانی – دهۆك – هەڵەبجە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پارتی: 809.197
یەكێتی: 408.141
نەوەی نوێ: 290.991
یەكگرتووی ئیسلامی: 116.981
كۆمەڵی دادگەری: 64.710
هەڵوێست: 55.775
بەرەی گەل: 33.365