قایمقامی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە جارێکی دیکە سنووری ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کراوە.
بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه : “کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣\١١\٢٠١٨ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی “بێ پاڵان”ی سەر بە ناحییەی سەنگەسەریان لە قەزای پشدەریان لە ئیدارەی ڕاپەتین بۆردومان کردووە”.
قایمقامی قەزای پشدەر ئاشکراشی کرد: “بۆردومانەکە هیچ زەرەرو زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام دڵڕاوکێی لەلای هاووڵاتییانی سنوورەکە دروست کردووە.










