خه‌بات: رانیار دڵشاد –
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هۆتێل ماریانا له شاری هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ند خاتوو (مه‌له‌ك رۆژهات) به‌هاوكاری كۆمپانیای بابیلۆن، نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه.
رۆژی 12/11/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هۆتێل ماریانا له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی هه‌ولێر به‌رێز فه‌رهه‌نگ غه‌فوور و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و ده‌زگا میدیاییه‌كان، خاتوو مه‌له‌ك رۆژهات نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی “چیرۆكا مه ” بڵاوكرده‌وه، هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا خاتوو مه‌له‌ك باسی سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومی خۆی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان فه‌رهه‌نگ غه‌فووربه‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ندان سه‌ید ئه‌حمه‌درواندزی و ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌باره‌ت به به‌رهه‌م وده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌گفتوگۆ و سه‌رنجی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان خسته به‌رباس،
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌داخاتوو مه‌له‌ك به‌رهه‌مه‌كه‌ی به واژۆی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، لایخۆیانه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی هه‌ولێر چه‌پكه گوڵی سه‌باره‌ت به كار و به‌رهه‌مه نوێكه‌ی پێشكه‌ش به خاتوو مه‌له‌ك رۆژهات كرد.



فۆتۆ: سه‌ردار قادر










