لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسى ههولێر رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر – بنکەی پۆلیسی عەنکاوە، کەوا لە لایەن چوار کەسەوە هەڕەشەی لێکراوە و پارەی لێ وەرگیراوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و دەست کرا بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد. توانیان لە ماوەیەکی کەم ناسنامەی هەر چوار تاوانبار ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەن .
مقهدم فهخرهدین بەرێوەبەری پۆلیسی بەشی قەزای عەنکاوە بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی هەڕەشە کردن و پارە وەرگرتن لە سنووری بنکەکەمان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان ناسنامەی چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین ..
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێنت تۆمەتبار بە ناوەکانی (گ. ک. ر) تەمەن (۲۰)ساڵ
پیشە کاسب، (ئـ. ش. م) تەمەن (۳۰) ساڵ پیشە کاسب، (ج. ج. ح) تەمەن (۲۸)
پیشە کاسب و (ر. ل. م) تەمەن (۲٦) ساڵ پیشە کاسب، کە دانیان بە
تاوانەکانیان دانا کەوا هەڵسابوون بە هەڕەشە کردن و وەرگرتنی پارە
لەهاوڵاتیان .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە خرایە بەردەم دادوەر، بەڕێزیان بڕیاریدا بە بەند کردنی
هەر چوار تۆمەتبار بەپێی ماددە (۲ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل) لە (ی.س.ع)
…










