گرنگی گەشتوگوزار لە پەیام و بەرنامەی لیستی 190ی پارتی

205

نادر رۆستی
چۆن لە رابردوو پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەی خۆی گرنگی بە كەرتی گەشتیاریی داوە و بەرنامەی خۆی كردۆتە بەشێكی سەرەكی لە كارنامەی كابینەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەیان دەستكەوتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی یاسای وەبەرهێنان هاتۆتەدی، كە زیاتر لە 205 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاریە بە گوژمەی 15 ملیار دۆلار، بەهەمان شێوە پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەی لیستی 190ی پارتی لە بڕگەی سێیەم كە بە 16 خاڵ باس لە گرنگی پێدانی (پیشەسازی و بازرگانی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ) دەكات، بە چەند خاڵێك بە پوخت و كورت، باس لە گرنگیدان بە پەرەپێدانی گەشتوگوزار دەكات و نووسیویەتی: (بایخدانی پتر بە كەرتی گەشتیاری، هاندان و ئاسانكاریی زیاتر بۆ وەبەرهێنەران و گەشەسەندنی ئەم كەرتە، كە هاووڵاتی تیدا سەنتەر بیت).

لە خالێكی تر نووسیویەتی: (بایەخدانی زیاتر بەفراوانكردنی ژێرخانی گەشتیاریی هاوچەرخ، رۆشنبیریی گەشتیاری، ژینگەپارێزی، پاكوخاوێنیی شوێنە گەشتیارییەكان و ڕاكێشانی رێگاوبانی شایستە بۆ ناوچە گەشتیارییەكان). هەروەه لە بڕگەیەكی تر باس لە دروستكردنی بەنداوەكان دەكات كە بۆ كەرتی گەشتیاری گرنگە، لە خالێكی تر باس لە هاندانی لاوان دەكات لە كەرتە جیاوازەكان كە گەشتوگوزار لەناویاندایە، بۆ ئەوەی لە رێگەی توانا و بەهەرەكانیان داهێنان بكەن و بەشداری كارا بكەن، لەم بابەتە لیستی پارتی هەموو تواناكان دەخاتە كار بۆ كار ئاسانی لاوان.

ئاماژەدان بە كارەكانی ڕابوردووی حكوومەت، كە لەسەر بەرنامەی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو داڕێژراوە، لەگەڵ بەرنامەی لیستی 190ی پارتی بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار، گەواهیدەرە لە راستگۆی بۆ جیبەجێكردنی بەرنامەی لیستی پارتی لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بۆیە خاوەن شوێنەكانی گەشتوگوزاری هەرێم كە زیاتر لە 3هەزار بنكەیە و زیاتر لە 3 هەزار كەپری گەشتیاریی زیاتر هەیە و زیاتر لە 45هەزار هەلی كاری راستەخۆی بۆ هاووڵاتیان دابین كردووە، دەنگ بدەن بە لیستی 190ی پارتی.