خەبات: رەنجبەر بەرزنجی:- تا دێت پاڵپشتی و پشتگیریی چین و توێژەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ لیستی ژمارە ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی روو لە زیادبوون دەکات، بە شێوەیەک کاسبکارانی ناوچەکەش هاوتای توێژەکانی دیکە، دەنگدان بە لیستی ژمارە ١٩٠ و کاندیدەکانی بە باشترین بژاردە بۆ رۆژی دەنگدان دەزانن.
سەرەتا محەمەد ئەحمەد کاسبکارێکی شاری سۆرانه رایگەیاند: وەک کاسبکارێک لە رۆژی دەنگدان بەوپەری دڵنیاییەوە دەنگ بە لیستی ژمارە ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، چونکە لە سایەی پارتی کوردستان بە گشتی و دەڤەری سۆران بە تایبەتی پێشکەوتن و ئاوەدانی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستی ئاسایش و سەقامگیری وایکردووە ئێمەی کاسبکاران بەوپەری دڵنیاییەوە کەسابەتی خۆمان بکەین، بۆیە هیوادارام خەڵک بە ویژدانەوە لە مێژوو و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕوانن و لە رۆژی دەنگدان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەن.
هەر تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنەوە حاجی سلێمانی ئاسنگەر گوتی: خۆم و بنەماڵەکەمان لەوەتەی هەین لە هەموو هەڵبژاردنێک دەنگمان بە لیستی سەرۆک بارزانی داوە، چونکە باوەڕمان وایە هەر پارتی دیموکراتی کوردستانە کە دەتوانێت بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات و دەستکەوتەکانمان بپارێزێت، ئەگەر سەیری بازاڕی سۆران بکەن دەبینین لە ژێر ئەو ئازادییەی کە هەیە کاسبکاران بەبێ هیچ کێشەیەک کەسابەتی خۆیان دەکەن، خەڵک لە پارچەکانی دیکەی کوردستان هاتووە و لێرە کەسابەت دەکات، ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت کە کاسبکار لێرە هەست بە ئاسایشێکی تەواو بۆ کەسابەتکردنی خۆی دەکات، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش دەنگ بە لیستی پێشمەرگە و شەهیدان لیستی ژمارە ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین.

جێگر سورچی وەک کاسبکارێک گوتی: لە رۆژی دەنگدان ویژدانی خۆمان ئاسوودە دەکەین و لە پێناو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانیی زیاتر دەنگ بە لیستی ژمارە ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە هەر پارتی بووە کە داکۆکی لە مافەکانی کرێکاران و کاسبکاران کردووە، هەر پارتی بووە کە لە خەمی مافەکانی شەهیدان و پێشمەرگە بووە بۆیە دەنگی ئێمەش هەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی دەبێت.
لە کۆتاییشدا لاوک تەمەر عومەری کاسبکار بەمشیوەیە بۆ خەبات هاتە دوان: پارتی دیموکراتی کوردستان سەلماندوویەتی کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستانە، پارتی رووبارێک خوێنی بۆ پاراستی کوردستان رشتووە خاوەنی هەزاران شەهیدە، خاوەنی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە، هەر پارتی بوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی پێکهێناوە، هەر ئەو بووە کە دەستی ئاوەدانی گەیاندۆتە شار و گوند و دێهاتەکانمان، بۆیە ئێمەش دەنگ بە لیستی ژمارە ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی دەدەین.