سەلام عەبدوڵڵا
پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك حزبێكی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مێژوو، له هه‌ر شوێنێك باڵاده‌ست بووبێت، ئارامی و ئاوه‌دانی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش له ئه‌زموونی دوورودرێژی و متمانه‌ی به‌بیروبۆچوونی كار و كرداره‌كانی كه هه‌رده‌م جێی په‌سه‌ند و ڕه‌زامه‌ندیی خه‌ڵكانی ناوچه‌كه بووه، بۆیه هه‌میشه له‌به‌ر سێبه‌ری قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیماندا ئاشتی و ئارامی هه‌رده‌م سیمای گه‌شی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بووه، بۆیه‌ش هاووڵاتییان دڵنیابوون له سه‌روماڵ و موڵك و ژیانیان.
فه‌رموون سه‌یری بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تردا كه هه‌رجێی به‌راورد نییه‌و جیاوازییه‌كان بۆ خۆیان هاوار ده‌كه‌ن ، ئه‌وسا حاڵی په‌شێو و شه‌پڕێوی ئه‌و شوێنانه‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپی و بێ خزمه‌تی زیاتر ده‌ڕوات و له هه‌ندێ شوێندا سیمای شار و شارۆچكه‌كان قۆناغی حوكمڕانیی كاتی پاشایه‌تی له عێراقدا بیر هاووڵاتییان ده‌خاته‌وه، ئه‌ویش به‌و واتایه‌ی له‌و زه‌مانه‌وه هیچ خزمه‌تێك به‌و ناوچانه نه‌كراوه و دۆخه‌كه هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، بڕۆن سه‌یری شۆسته و شه‌قامه‌كانی سلێمانی و ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و ڕاستییه‌كان هاوار ده‌كه‌ن و خۆیان به ئاشكرا نیشان ده‌ده‌ن.
پارتی له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بووبێت، جێ ده‌ستی ڕوون و دیاره، بۆیه كه له ناوچه‌یه‌كه‌وه ده‌په‌ڕیته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، بته‌وێ یان نه‌ته‌وێت ناتواندرێت نكۆڵی لێ بكرێت، پارتی له هه‌ر شوێنێك بێت بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تسازیی ڕۆده‌نێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی كه ئاژاوه‌سازیی، دروشمی ڕۆژانه‌یانه، هه‌موو دۆخی ده‌ڤه‌ری سه‌وزمان پارساڵ به ئاشكرا ده‌بینی كه چۆن ده‌سه‌ڵات خۆی له‌وێ مۆڵه‌تی ئاژاوه‌گێڕی ده‌سازان، هه‌ر له دنه‌دانی مامۆستایانه‌وه تا ده‌گاته چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ڕۆژانه ده‌یڕژاندنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێده‌كردن كه خۆیان تێیدا به‌شداریی سه‌ره‌كیش بوون.
ئه‌وان، وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هی ئه‌وانیش نه‌بێت، هه‌میشه له بۆسه‌دا بوون بۆ زیان پێگه‌یاندنی، هه‌موو ده‌زانین كێ بوون ئه‌وانه‌ی ئامۆژگاریی حكوومه‌تی به‌غدایان ده‌كرد كه مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، كێ ده‌یویست ئابووریی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم داڕووخێنێت؟ كێ بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێ و ئێستاكه به‌غدا مووچه و بودجه نانێرێت ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئه‌و زوڵمه كڕوكپن.
بۆیه هاووڵاتییانی ئازیز..
بۆ سه‌قامگیریی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی و ئارامی و ئاوه‌دانی.. ده‌نگ بده به لیستی (190) كه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.