لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی کەرنەڤاڵە مەزنەکەی ئەمڕۆی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی لە نێو یاریگەی دهۆک بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی هاتووە: “سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەڕنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری دهۆک، کە بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو، بە هۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان لە ناو یاریگای دهۆک، داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار هاندەر و لایەنگرانە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەن، کە بەهۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانێ بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لێرەدا وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزی و پەرۆشیی ئەو ئازیزانە و سەرجەم جەماوەری خۆشەویستی شاری دهۆک و بادینان، داوای لێبووردنیان لێ دەکەین.و لێرەوەش هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.”