لیوا حەسەن نوری
بە گوێرەی چاودێرانی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە باشترین شێواز بانگەشەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبات.
پێوەرەکانی بانگەشەی تەندروست و بەرهەمدار:-
1. پاراستنی بەها دیموکرسییەکانی کۆمەڵگا.
2. خولقاندنی کەشێکی هەڵبژاردن بە نەفەسێکی ئەرێنی.
3 . پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا و بیناکردنی متمانە لەنێوان هاوڵاتیاندا.
4. خستنەڕووی بەرنامە خزمەتگوزارییەکان و حەز و ئومێد و خولیاکانی هاوڵاتیان لە بوارە جیاجیاکانی نەتەوەیی و ئابووری و زانستی و هتد.
5. دورستکردنی متمانە لە نێوان حکوومەت و هاوڵاتیدا و دڵنیایی دان سەبارەت بە ئایندەی وڵات و پاراستنی بەها هاوبەشەکانی پێکهاتە و هەموو دانیشتوانی وڵات.
6. خستنەڕووی گرەنتیی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هەموو تووێژ و کەرتە جیاجیاکانی کۆمەڵگا.
7. تەسککردنەوەی کەلێنەکانی نێوان توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، کۆکردنەوەیان بۆ پشتیوانیی دۆزە ڕەوا و مەرکەزییەکەی نەتەوە و نیشتمان.
8. پرۆژەی بە نێودەوڵەتیکردنی پرسە چارەنووسسازەکانی نەتەوە وەکو کەلتوور و مەزڵومیەت و جینۆساید و هتد.
9. بەرزڕاگرتنی دۆزی ئافرەت و خولقاندنی دەرفەتی گونجاو بۆ دەربڕینەکانیان و پەشداری پێکردنێکی کارایان لە ناو جومگە ئەساسییەکانی حوکمڕانیی وڵاتدا.
10. گرنگیدان بەزمانی ئارام و میتۆدی نەرم و نیان، لە تیور و پراکتیکدا و رێگە نەدان بە هەڵچوون و دەمارگیری و سڕینەوەی بەرامبەر.
11. رێگە نەدان بە بێ بەرنامەیی و تۆقاندن و جوڵە نامۆکانی کەسانی توڕە و نەخۆشی دەروونی.
12. رێگا خۆشکردن بۆ شادومانی و موسیقا و ئەدەبیاتی روحی و مەعریفی و هاندانی هونەرمەندان بۆ پێشکێشکردنی ئافراندنەکانیان و دەروازە کردنەوە بۆ کەسانی بەهرەدار و ئافراندەر.