
خەبات- تریفە ئازاد:
پارتی دیموكراتی كوردستان گرینگی زۆری بە بواری خوێندنی باڵا داوە.هەر لە بەرەو پێش بردنی زانكۆكان ودروست كردنی زانكۆ و بەرز كردنەوەی ئاستی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان وڕەخساندنی خوێندنی باڵا لە ماستەرو دكتۆرا بۆخوازیاران. پارتی دیموكراتی كوردستان پشگیری لە لێكۆڵینەوە زانستییەكان دەكات بە ئاراستەی پەرَینەوەیان بۆ دەرەوەی زانكۆ وتا كایە كۆمەڵایەتیەكان لێیان سودمەند بن،هەوڵدەدات هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابین بكات بۆ ئەوەی ئەم كەرتە بەرەو پێش بچێت خەبات لەمبارەیەوەو لەڕوانگەی مامۆستایانی زانكۆ خۆیانەوە ئەم پرسە دەكاتە بابەتی گفتوگۆ:
سەرەتا دكتۆرمازن عبدالخالق ڕاگری كۆلێژی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت لیستی 190 لیستی خوێنی شەهیدانە لە لێدوانێكی تایبەت بە ڕۆژنامەیی خەبات گوتی: یەكێك لەشانازییە ھەرە گەورەكانی خەڵكی ھەرێمی كوردستان ھەبوونی لیستێكی پێشەنگ وپڕلەسەروەری و خاوەن ھەزاران شەھیدە بۆیە شانازییە كەبە لیستی پارێزەری وڵات و ئەبرامزشكێن ناسراوین،پارتی بەدرێژایی مێژوو توانیوییەتی خاكەكەمان لەدوژمن و ناحەز و خیانەتكاران بپارێزێ، توانی بەرپەرچی گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بداتەوە كەناسرابوو بە داعش، ھەروەھا پارێزگاریكرد لە گەیشتنی حەشد و خاك فرۆشان وتوانی سەروەری گەورە بخاتە نێو خەرمانی مێژووی پاك وپڕلەسەروەری.
دكتۆر مازن لەبارەی لیستی ١٩٠ ی پارتی دیموكراتی كورستان گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە ڕاستگۆ و بوێر بووە لەپێدانی بەڵێنی بەكردار نەوەك تەنھا دروشم و قسەی باق و بریق و دوور لەڕاستی، سەلمێنەری بەڵێن و دروشمەكانی بەوپەڕی ئەمانەتەو پارێزگاری لێ كردوون و جێبەجێی كردوون، دەستی ئاوەدانی درێژ بووە. بۆخزمەت وئارامی بێ جیاوازی كردن كاری كردووە لەسەر پێكەوە ژیان و یەكتر قبوڵكردن. كارو خزمەتی پارتی دیموكراتی كوردستان وكابینەی نۆ بەسەرۆكایەتی برا گەورەمان لەڕابردوودا كە بۆ گشت بوار وسێكتەرەكان بووە گەواھیدەری ئەوەن وبەبەڵێنی بەكردار سەلماندوومانە و دەیسەلمێنین بەلێن و دروشمەكان تەنھا دەربرین نین، بەڵكو كردارن و بەپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ و و ئامانجمان بنیاد نانی كوردستانێكی بەھێزتر و ئارامترە ھەمیشە.بۆیە ھەموومان بەیەكەوە ئامادەدەبین لە ٢٠/ ١٠ و دەچین بۆ سەر سندووقەكانی دەنگ دان و دەنگمان بۆ لیستی ڕابەر ومەرجەعمان سەرۆك بارزانیە كەلیستی خۆ نەچەماندن و دەریایەكە لەخوێنی شەھیدان.
د.سانع شەریف مامۆستا لە فاكەڵتی یاسا وزانستە سیاسیەكان و بەرێوەبردن لە زانكۆی سۆران پشتگیری لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات لە لێدوانێكی تایبەت بە خەبات گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك لە كاریگەرترین پارتی نەتەوەیی و نیشتیمانییە.لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق. ڕۆڵی سەرەكی لەبەرەوپێشپبردن و گەشەسەندنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری هەرێمی كوردستان تا ئەمرۆ بینیوە. پابەندبوون و دەستبەردارنەبوون بە مافەكانی كورد و سەقامگیری هەرێم وپێكەوەژیان دیسپلینی خۆی بووە.پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن سەركردایەتییەكی تۆكمەیە بە ڕێبەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی،بە بەردەوامی هێمای خۆڕاگری. ئەم پارتە بە نزیكەیی ٧٨ ساڵە دووچاری پڕ لە گێژاوی ململانێ و چەوساندنەوە و پەراوێزخستن بووە لە لایەن ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقەوە، بەهۆی ئەوەی كە پاڵپشتیی دۆزی كورد و پاراستنی ناسنامە و كولتوور و مافی گەلی كوردی كردووە.بۆیە زۆر گرنگە و پێویستە پشتگیری بكەین و بیپارێزین و بەردەوامی پێ بدین لە دڵنیابوون لەوەی هەرێمی كوردستان وەك چرایەكی سەقامگیری لەناو عێراق وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبەهیزی بمێنێتەوە، بەتایبەتی لە كاتی هەبوونی ئاڵنگاری یاخود مەترسی بۆسەر هەرێمی كوردستان.هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان دیدێكی هەمەلایەنە و فرەچەشنی بۆ گەشەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان داڕشتووە. سەرەڕای ئەوەی بەهۆی ناكۆكی بودجە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و بڕینی ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووری بووەتەوە،بەڵام هەنگاوی بەرچاوی لە هەمەچەشنكردنی ئابووری ناوچەكەدا ناوە. توانیوییەتی تا ئاستێكی باش كەرتەكانی وەك كشتوكاڵ وگەشتیاری كاروانی ئاوەدانی بەرەو ئاستێكی بەرزی پێشكەوتوو ببات. بەمانایەكی ترتوانیویەتی ژێرخانی ئابووری و حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئاستێكی ستانداردی جیهانی. بۆیە پشتیوانیكردن لەم لیستە دەنگدانێكە بۆ بەردەوامی پێشكەوتن لە هەمەچەشنكردنی ئابووری وڕەخساندنی هەلی كارو باشتركردنی ئاستی ژیان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.
د. سانع هەرلەبارەی دەنگدان بە لیستی 190 ی پارتی زیاتر ڕوونی دەكاتەوەو بۆ خەبات گوتی: یەكێك لە بەها سەرەكییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پەرەپێدان و بەهێزكردنی پێكەوە ژیانە لە نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان. ئەم پارتە لە پەرەپێدانی كلتوری لێبوردەیی و پێكەوەژیاندا ڕۆڵی سەرەكی هەبووە و دڵنیایی داوە كە پێكهاتەكان لەوانە مەسیحی و ئێزدی و توركمان و پێكهاتە ئایینیەكانی تر لە پڕۆسەی سیاسیدا دەنگیان هەبێت. بۆیە ئەم پابەندبوونەی پارتی بە هەمەجۆریی پێكەوەژیان، پەیكەری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە هەرێم .ئەمەش وەرگرتنی دڵنیایییە لەم پارتە كە ئەم بنەمایەی پێكەوەژیان بەردەوام بێت لە حوكمڕانی ئایندەی هەرێمی كوردستان.
غەیدا بێرۆغی مامۆستای زانكۆ لە كۆلێژی كارگێری و ئابوری زانكۆی سەلاحەدین لە لێدوانێكی تایبەت بە خەبات گوتی: بانگەشەی هەڵبژاردن هەنگاوێكە پێش پرۆسەی دەنگدان لەهەڵبژاردن دەكرێت، هەڵبژاردن پرۆسەیەكی فەرمییە بۆهەڵبژاردنی كەسێك لە وەرگرتنی پۆستێكی فەرمی لە سیستەمی دیموكراسیەت دا بۆ پركردنەوەی كورسی پەرلەمانە وەكو (نوێنەرانی دەسەڵاتی تەشریعی) یاخود لە دەسەڵاتی جێ بەجێ كاروەكو (سەرۆكایەتی و سەرۆكی حكومەت)لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دا بانگەشە بۆ تەواوی كاندیدانی سەر بەلیستێك دەكرێت بۆ ئەوەی بناسرێن لە لایەن خەڵك واتە ناسراوبن و پەیامیان ڕوون بێت،بەڵام ئەوەی كە پەیوەستە بە لیست پێشتر ناسراوە لای خەڵك بۆ نمونە لیستی ١٩٠ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بەكارو پرۆژە و بەرگری كردنی لە مافی خەڵك ناسراوە.لیستی سەركەوتن و خۆ نەچەماندنە لیستی ١٩٠ خاوەنی شانازی ڕیفراندۆمە خاوەنی پرۆژەی جۆراوجۆری ئاوەدانیە لیستی پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانە. لیستی بەرگریكەری سەرسەختی كوردستانە من وەكو مامۆستایەكی زانكۆ تاكو خوێنی شەهیدانمان بەهەدەر نەروات پشتگیری لە لیستی ١٩٠ پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم پشتگیری لەولیستە دەكەم تاوەكو خائین وخۆفرۆشان جارێكی تر خاك و بەشێكی كوردستان ڕادەستی ناحەزو دوژمنان نەكەن و دەست لەگەڵ دوژمنان تێكەڵ نەكەن لەدژی كورد بۆ ئەوەی بەسەر بەرزی و ئازادی لەوخاكە دا بژیم بۆ ئەوەی كوردستان لە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دا بێت بۆ ئەوەی ئەو ئەمن و ئاسایشەی ئێستا هەیە هەبێت و بەردەوام بێت تاوەكو مافەكانمان پارێزراو بێت و شەر بۆ بەدی هێنانی خەونی چەند ساڵەی كورد بكرێت، چونكە دڵنیام تەنها لیستی ١٩٠ی پارتییە كە لەخەمی خەڵك دایە حیزبەكانی ترلەلایەن دوژمنانی دەرەكی قورمیش دەكرێن وكار بۆ بەرژەوەندی كەسی دەكەن، بەڵام پارتی ئاوەدانی و ئاسایشی هەولێر گەواهیدەرن و دوژمنانمان چاویان بە پێشكەوتنی كوردستان هەڵنایەت بۆیە هەموو كارێك دەكەن تاوەكو پارتی بكەوێت، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن كە پارتی بە خوێنی شەهیدان گەشەی كردوە وپارتی داربەرووە.هەرگیز ناروخێت ،خەڵكی ئێمەش دەبێت هوشیاربن و بزانن كە پشتگیریكردنی كامە لیست لە بەرژەوەندی گشتیە ١٦ی ئۆكتۆبەرو ڕوداوەكانی لەبیر نەكەین لە بیرمان بێت كە لە سایەی كامە لیست شەرەف وناموسمان پارێزراو دەبێت وكاتێك كە دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان كەركوكمان بیر بێت و ئەوە لەبیر نەكەین كە كێ بوون ئەوانەی لەگەڵ عێراق رێككەوتن تاكو موچە و قوتی خەڵك ببرن ئەو كارە تەنها بۆ شكاندنی پارتی كرا بەبێ ئەوەی لە خەمی خەڵكی هەژاردابن ویژدانی خۆمان ئاسودە بكەین ئەگەر هەندێكمان زوێربوینە لە ناعەدالەتی هەندێك كاربەدەستان لە و ڕوژە دا هەموو شتێك لە بیربكەین وبیكەینه قوربانی كوردو كوردستان ئەوەمان لەبێر بێت كە سەردەمانێك ناوهێنانی كوردستان قەدەغە بوو( دروشمی كوردستان یان نەمان )چەندین شەهیدی لەپیناو دراوه خوێنی هەزاران گەنج و پیر ڕژاوه، ئێستا كە بەئازادی لەم خاكە شرینە دا دەژین باهەموومان بەیەكەوە دەست لەناو دەست كاربكەین بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی.