خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- سینەماکار و دەرهێنەری سینەمایی ناوداری کورد، مەهدی ئومێد دەربارەی هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕۆژنامەی خەبات قسەیکرد و گوتی: هەرکەس ئازادە چی دەکات و چۆن نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێ، بەڵام چەند خاڵێکی گرنگ هەن کەمن بەچاکی دەزانم لێیی وردبینەوە وەک: لیستی ژمارە ١٩٠ کە خاوەنی ڕیفراندۆمی سەرباخۆییە، کە بە ئاشکرا هاوارمان دەکرد سەربەخۆیی کوردستان تاکە چارەسەرە، ئەم لیستە ڕێز لەڕای بەرامبەری دەگرێت و ئاشتەوایی و دۆستایەتی ئامانجی سەرەکییەتی.
ئەم لیستە، لیستی ئاوەدانی کوردستانی مەبەستە و پێویستە دادپەروەری و یەکسانیشی لەگەڵ دابێ، ئەم لیستە هەوڵ بۆ ڕۆشنبیرکردنی کۆمەڵگەی کوردستانی دەدات و پێویستە ڕاوێژکار و پلانسازی باشتری هەبێ، مەهدی ئومێد زیاتر دواو گوتی: ئەوەمان لەیاد نەچێ پارتی بناغە داڕێژەری سینەمای کوردستانە، من خۆم لە سەرەتاوە لەگەڵ سەرکردایەتی ئەم لیستە لەم بوارەدا هەوڵم بۆ داوە و دەیان هونەرمەندمان پێگەیاند ئێستا لەکاردان، هەرچەند هونەری کوردی پێویستی بەپاڵپشتی زۆرە، بەڵام ئەوەی کە هەیە دڵنیام ئەم لیستە درێغی ناکات و چاوەڕێم کە بە هاوکاری کەسانی پسپۆڕ، هونەرمەندان گلە ی و گازەندەیان نەمێنێ گوزەرانیان باشتر بێت، کارەکانیان زیاتر ئەکادیمیانە و لێزانانە تر بێت، کار یان بۆ دابین بکرێت، هونەری کوردیش جوانتر خۆی بنوێنێ، سەرکەوتن بۆ لیستی ژمارە ١٩٠ دەخوازم و دڵنیاشم کە سەرکەوتوو دەبێت.