سه‌لام عه‌بدوڵڵا
تا ئێستا له‌م هه‌رێمه‌ماندا (5) جار هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، دانیشتوان به گوڕوتینه‌وه به‌شدارییان كرووه، هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژادنی خولی (5)ـه‌می په‌رله‌ماندا به‌و جۆره نه‌بوو كه ده‌خوازرا و خه‌ڵكێكی زۆر بێ هیوا كرابوو له هه‌ڵبژاردن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش كه دیاره، وه‌ك له‌مه‌ودوا ده‌ركه‌وت، پیلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناحه‌ز و نه‌یارانی هه‌رێم هه‌بوون كه ڕۆژانه هانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریان ده‌دا كه دژایه‌تیی حكوومه‌ت، به میتۆدی جیاواز بكات، كه ئه‌مه‌ش كاری خۆی كردبووه سه‌ر هاووڵاتی كه به جۆرێكی تر سه‌یری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم بكات كه ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ش هیچ سوودێكی به هاووڵاتییان نه‌ده‌گه‌یاند و بێهواكردنی له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له سوودی نه‌یارانی ئه‌م ئه‌زموونه كه به قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدان به‌رهه‌م هاتووه.
وه‌ك له‌مه‌ودوا بۆ هه‌مووان به ئاشكرا سه‌لمێنرا كه ئه‌و لایه‌ن و لایه‌نانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژه هه‌رێمیان به‌گوێی هاووڵاتیدا ده‌دا، هه‌ر بۆ لاوازكردن و داڕمانی ئه‌م هه‌رێمه بوو، چونكه به ئاشكرا و بێ په‌رده بانگه‌شه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌رێكی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه‌یان ده‌كرد و ده‌یانویست له هه‌رێمی كوردستانی دابڕن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر به‌غدا.
خۆشبه‌ختانه ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكه‌یان سه‌ری نه‌گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له پیلانگێڕی نه‌وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و كاره نانیشتمانییه‌یان كه له (16) ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی (2017) لایه‌كی هه‌رێمیان كه به خوێنی پێشمه‌گه ڕزگار و ده‌پارێزا، خسته‌وه ژێرده‌ستی به‌غدا كه له‌و ڕۆژه‌وه پڕۆسه‌ی ته‌عریب و گۆڕینی دیمۆگرافی ئه‌و ناوچانه، زۆر له سه‌رده‌می به‌عسی به‌دناو خراپتر، به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌وه ته‌نیا پارتی و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مان و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان بوون كه به به‌رده‌وامی ئه‌و پیلانه گڵاوه‌یان له‌گۆڕنا و نه‌یانهێشت ئه‌و پیلانگێڕییه سه‌رفرازبێت و سه‌ركه‌وێت، بۆیه ئێستا و له رۆژی (20) ئۆكتۆبه‌ر ده‌رفه‌ت هاتۆته به‌رده‌ستی هاووڵاتییانی به ئه‌مه‌ك و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، كه ده‌نگی خۆیان به لیستی (190)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن، بۆ پاراستنی هه‌رێم له پیلانی گێره‌شێوێن و ناحه‌زان و به‌رده‌وامبوونی هه‌رێم له ئاوه‌دانی و ئارامی و خۆڕاگری و پێكه‌وه‌یی.
بۆیه هاووڵاتی ئازیز: به‌شداریت له ده‌نگدانه مێژووییه‌دا، ئه‌ركێكی نیشتمانییه و هه‌رێمه‌كه‌شمان له پیلانی ناحه‌زان ده‌پارێزێت، بۆیه دووباره وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌ڵێین، ده‌نگ به لیستی (190) بده.