سه‌ره‌تا وتار یه‌كێتی بیره نه‌وته‌كانی(شیواشۆك)ی وێران كرد، ئێستا چی لە غازەکە دەوێت؟
دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی
ڕۆژی ٥ـی١٠ـی٢٠٢٤، بافل تاڵه‌بانی له كۆیه چه‌ند قسه‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ری كرد، قسه‌كانی خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك بوو، سه‌رله‌به‌ری ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی نه‌وتی شیواشۆك گوتی چه‌واشه‌كارییه، بۆیه به پێویستی ده‌زانین ڕاستییه‌كان بۆ خه‌ڵك بخەینەڕوو، بافڵ، به‌جۆرێك قسه‌ی له‌باره‌ی نه‌وتی شیواشۆك كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی، ئه‌وه پارتییه، زیانی به‌و بیره نه‌وتانه‌ی ئه‌وێ گه‌یاندبێ، گوتی: ده‌بوایه ئه‌و نه‌وته، ببوایه نیعمه‌ت بۆ كۆیه، به‌ڵام وێرانیان كرد.
له بافڵ ده‌پرسین، كێ ده‌ستی گرتبوون کە به پاره‌ی نه‌وتی شیواشۆك خزمه‌تی كۆیه و ناوچه‌كانی تر بكه‌ن؟ ئه‌ی له ڕۆژی ده‌رهێنانی نه‌وتی شیواشۆكه‌وه، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ، هه‌ر خۆتان نه‌بوون ئه‌و نه‌وته‌تان ده‌رده‌هێنا و ده‌تانفرۆشت؟ له‌و ڕۆژه‌ی به ته‌نكه‌ر نه‌وتی شیواشۆك ده‌فرۆشن، خه‌ڵكی كۆیه‌تان بێزار كردووه، ده‌نگ و دوكه‌ڵی تانكه‌ره‌كان بۆ خه‌ڵكه‌كه بووه و پاره‌كه‌ش بۆ ئێوه.
نه‌وتی شیواشۆك (به ڕه‌سمی پێی ده‌گوترێ كێڵگه‌ی ته‌قه ته‌ق)، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه، له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ده‌رده‌هێندرێت و ده‌فرۆشرێت. سه‌ره‌تا بیری ژماره (١) و ژماره‌ی (٢) بوو، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه لێدرابوون و سه‌ریان داپۆشرابوو، یه‌كێتی له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، بیره‌كانی به‌كار هێنا و داهاته‌كه‌یشی بۆ حكوومه‌ت نه‌ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵكوبه‌ناوی یه‌كێتییه‌وه ته‌خشان ده‌كرا.
ساڵی ٢٠٠٢ یه‌كێتی به‌ته‌نیا گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رجی توركی كرد، ئه‌و كۆمپانیایه ئیشی له‌سه‌ر هه‌ردوو بیره نه‌وتی ١ و ٢ كرد، دواتر ویستیان بیری ٣یش ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن نه‌یانتوانی و ناچار ئیشیان له‌سه‌ر بیری ٢ كرد. ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ بیری ژماره ٣ و ٤ و ٥ و ٦ و ٧ و ٨ و ٩ زیادبوون، داهاتی هه‌موو ئه‌و بیرانه‌ی نه‌وتی شیواشۆك، بۆ حكوومه‌ت نه‌بووه، چۆته باخه‌ڵی یه‌كێتی، بۆچی به‌و داهاته خزمه‌تی كۆیه‌یان نه‌كرد.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له ٢٠٠٥ دامه‌زرا، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بووه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته، كۆمپانیای ئه‌داكس پترۆلیۆمی كه‌نه‌دی بووه شه‌ریكی كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئه‌نه‌رجی توركی، به هه‌ردووكیان كۆمپانیایه‌كیان به‌ناوی TTOPCO دامه‌زراند و ئۆفیسه‌كه‌ی له ئه‌نكارا بوو، هه‌ردوو كۆمپانیا له ناو كۆمپانیا نوێیه‌كه، كاریان له بیره نه‌وته‌كانی شیواشۆك كرد. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شیواشۆكی نه‌كردووه، به‌ڵكو ده‌زگای پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی یه‌كێتی كه باره‌گاكه‌ی له سلێمانی بوو سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرد، ئینجا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌وه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شیواشۆك ئاگادار ده‌كرایه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك، فرمێسك بۆ نه‌وتی شیواشۆك ده‌ڕێژێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بێویژدانییه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وتی شیواشۆك كردوویانه بزری بكه‌ن. یه‌كێتی زۆر بێویژدانیی له‌گه‌ڵ نه‌وتی شیواشۆك كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی باش له‌سه‌ر ئه‌و بیره نه‌وتانه بكه‌ن و بزانن توانایان چه‌نده و پێویسته چه‌ند به‌رهه‌م بهێنن، گوێیان به‌و لایه‌نه نه‌دا، توانای بیره نه‌وته‌كانیان پشتگوێ خست.
بیری نه‌وت پێویستیی به‌وه‌یه، دوای لێكۆڵینه‌وه كه ده‌ركه‌وت توانای چه‌نده، نابێ ڕێك ئه‌و ژماره به‌رمیله ده‌ربهێندرێ، به‌ڵكو ده‌بێ كه‌متر بێت، بۆ نموونه توانای بیرێك ١٠ هه‌زار به‌رمیل بێت، ده‌بێ كه‌متر به‌رهه‌م بهێنرێت. به‌ڵام یه‌كێتی، گوشاری زۆری له‌و بیرانه كرد، به ئاراسته‌ی كۆتایی پێهێنان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی سبه‌ینێ، به‌رهه‌می ده‌رهێنا تا پارەی زیاتر بخەنە گیرفانی خۆیان. بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یویست هه‌ست و سۆزی لاوان بجوڵێنێ، كه زووڵمیان لێ کراوه و سامانی ئه‌وان له كۆیه به‌هه‌ده‌ر دراوه. به‌ڵام له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی گورزی له ئێستا و ئایینده‌ی لاوانی كۆیه و ده‌وروبه‌ری داوه، بافڵ و حزبه‌كه‌یه‌تی، چونكه گوێیان به هێچ پێوه‌رێك نه‌داوه.
ئاخر به‌پێی پره‌نسیپی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، پێویسته به جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانه سرووشتییه‌كان بكرێ، هه‌ر حیسابی ئه‌مڕۆ نه‌كرێ، به‌ڵكو حیسابی نه‌وه‌كانی ئایینده بكرێ، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌ستێكی به‌و بیره نه‌وتانه داهێنا و حه‌په‌لوشی كردن و چۆڕه‌ی لێ بڕین. به‌پێی جیۆلۆجیا، كاتێ گوشاری زۆر له‌و بیره نه‌وتانه ده‌كرێ، ئاو شوێنی نه‌وت ده‌گرێته‌وه، هه‌ر بیره نه‌وتێك گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته، ئه‌وا بیره‌كه تێكده‌چێت و جارێكی دی نابێته‌وه بیره نه‌وت. ئێ یه‌كێتی حیسابی بۆ سبه‌ی و ئایینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو نه‌كردووه، كه‌چی بافڵ ده‌یه‌وێ تۆمه‌تی وێرانبوونی بیره نه‌وته‌كانی شیواشۆك بخاته ئه‌ستۆی پارتی.
زۆرجار به‌رپرسانی یه‌كێتی، ده‌ڵێن ئێمه ئاگامان له نه‌وت نه‌بووه، ئه‌وه‌شیان هه‌ڵاتنه له‌به‌رپرسیاریه‌تی و چه‌واشه‌كارییه، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن، یه‌كێتی له هه‌موو بابه‌تێكی نه‌وت ئاگاداره، عیماد ئه‌حمه‌د كه جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، له مه‌كته‌بی سیاسی خۆیان گوتبووی ئاگاداری هه‌موو بابه‌تێكی نه‌وتین، لێیان پرسیبوو به شیرینیشه‌وه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتبووی به‌ڵێ به شیرینیشه‌وه. قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌شانازییه‌وه گوتوویه‌تی ئاگاداری نه‌وتین.
هه‌ر كاتێ پاره‌ی نه‌وت له توركیاوه بۆ كوردستان ده‌هێندرایه‌وه، ئه‌وا ته‌نیا سێ كه‌س ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی پاره‌ی نه‌وتی كوردستانیان له بانكه‌كه‌ی توركیا هه‌بوو، بێ ئیمزای ئه‌و سێ كه‌سه، دینارێك له‌و بانكه نه‌ده‌هاته‌وه كوردستان، ئه‌و سێ كه‌سه‌ش بریتی بوون له: قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی (كه ئەوکات له‌پشكی گۆڕان بوو) و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان.
ئێستا بافڵ تاڵه‌بانی، كه ده‌ست ڕاده‌وشێنێ و ده‌ڵێ من لێناگه‌ڕێم غاز به ده‌ردی نه‌وت بچێت، ئاشكرایه بافڵ كوێی دێشێ، قسه‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدا نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری گیرفانی خۆیه‌تی و خۆڵ له چاوی خه‌ڵك ده‌كات، ئێستا بافڵ كۆمپانیایه‌كی دامه‌زراندووه، ده‌یه‌وێ كۆمپانیای دانا غاز ده‌رپه‌ڕێنێ و كۆمپانیاكه‌ی خۆی ئه‌و ئیشه بكات، به‌ڵام بافڵ ده‌یه‌وێ به‌و چه‌واشه‌كارییه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ گوێ لێڕاگرتنی ئه‌و كۆیان ده‌كه‌نه‌وه، بیانكاته شایه‌تحاڵ، وه‌ك چۆن له سه‌روه‌ختی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له لێدوانێكدا چه‌ند كاغه‌زێكی به‌رز كرده‌وه و گوتی خۆ هه‌ر من نیم، ئه‌وه‌تا 38 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئیمزایان كردووه كه كه‌ركووك ڕاده‌ست بكه‌ین، سبه‌ی ده‌ڵێ خۆ من وام نه‌كرد، ئه‌و خه‌ڵكه چه‌پڵه‌یان بۆ لێدام و ده‌ستم به‌سه‌ر غازدا گرت.
پاشان، بافڵ به‌چ لۆجیكێك ئه‌و بڕیارانه ده‌دات و چ سیفه‌تێكی ڕه‌سمیی هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی ده‌یكات، زه‌مینه‌ی بازاڕی مافیا و چه‌ته‌گه‌ری خۆشتر ده‌كات، هه‌روه‌كو چۆن لێنه‌گه‌ڕان هێزی هاوبه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات و ڕایانگه‌یاند ئه‌و هێزه بێته سنووری ئێمه شه‌ڕی ناوخۆ دروست ده‌بێت، هه‌موو ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ی ئێستایشی، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته دزراوه‌یه و ڕێگه‌ی دزین و چه‌ته‌گه‌رایی خۆشتر ده‌كات.