
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 10ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک كردهوه، کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر.
سهرۆكی حكوومهت، له كاتی كردنهوهی ئهو پڕۆژهیهدا گوتارێكی گرنگی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند، پێش دوو ساڵ ئێمە هاتینە ئێرە بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە و ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ كردنەوەی ئەم پرۆژەیە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا كارێكی زۆر باش كراوە.
مهسرور بارزانی، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، ئەم پرۆژەیە بێگومان كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر بازرگانیشدا هەیە، ئێمە لەمێژە هەوڵێكی جددیمان داوە كە كوردستان بە بازاڕەكانی جیهانییەوە گرێ بدرێن، بۆ ئەوەی دەرگای هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دونیا بكەینەوە. ئێمە سەركەوتوو بووین لەوەی كە بتوانین بەرهەمی كشتوكاڵیی لە كوردستان بەرەو وڵاتانی كەنداو و هەندێك وڵاتی دیكەش بنێرین.
ئهمهش دهقی وتارهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانه:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
ئامادەبوانی هێژا و قەدرگران
سوپاسی ئامادەبوونی ئێوە هەموان دەكەم ئەمڕۆ لێرە. پێش دوو ساڵ ئێمە هاتینە ئێرە بۆ دانانی بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە و ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ كردنەوەی ئەم پرۆژەیە. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا كارێكی زۆر باش كراوە، پاش ئەوەی من بینیم، بەڕاستی جێی دەستخۆشی و شانازییە كە پرۆژەی لەم چەشنە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دادەنرێن و ئەوەش یەكێكە لەو پرۆژە زۆر ستراتیژییانەی كە لێرە لە دەڤەری سێمێل دانراوە.
ئەمە راستە بۆ هەموو دەڤەری دهۆك و پارێزگای دهۆك سوودی دەبێت، هەروەها بۆ هەموو كوردستان سوودی دەبێت، بەڵام زۆر لەو پرۆژە ستراتیژییانە كە دەكەونە دەڤەری سێمێل، وادیارە كە گرنگیی ئەم دەڤەرە بۆ پێشخستنی ئەم جۆرە پرۆژانە چەندە بەرچاوە. هیوای ئێمە ئەوەیە كە خەڵكی ئەم دەڤەرە سوود لەم پرۆژانە ببینن. بێگومان شایستەی گەلێك پرۆژەی دیكەشن ئینشائەڵا ئەوانیش ئەنجام دەدرێن، چ بۆ بابەتی خزمەتگوزاری بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە؟ پێشخستنی ئابووریی ئەم ناوچە و ئەم دەڤەرەیە؟ یان هەر بابەتێكی دیكە كە بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانی كوردستان، ئینشائەڵا لە بەرنامەدایە ئەوانیش جێبەجێ بكەین.
ئەم پرۆژەیەی كە ئەمڕۆ لێرە كراوە، بۆ بەرهەمهێنانی شیرە، ئەو رووبەرەی كە پرۆژەكەی لەسەر جێبەجێ كراوە، رووبەرێكی زۆر بەرفراوانە و بێگومان كاریگەرییەكی باشی لەسەر ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێت و دەرفەتی كار بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە زیاد دەكات. من پرسیارم كرد، دیارە سەدان دەرفەرتی كار لەم پرۆژەیەدا هەیە و چەند فراوانتریش ببێت، ئەم دەرفەتانە زیاتر دەبن و خەڵكی ئێمە نەك تەنیا دەتوانن لێرە كار بكەن، بەڵكو فێری پسپۆڕیی دیكەش دەبن و هێدی هێدی ئەم پرۆژەیە، پرۆژەی دیكەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
لە بەرنامەی حكوومەتماندایە بۆ هەمەچەشنكردن یان هەمەجۆركردنی ئابووریمان بۆ ئەوەیە كە ئێمە بە جۆرێك داهاتەوە پابەند نەبین، بەڵكوو گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵی لە بیروباوەڕی ئێمەدا ئەوەیە كە گەلێك سوودی بۆ پێشخستنی هەموو كەرتەكانی دیكەش دەبێت. كاتێك كەرتی كشتوكاڵی پێش دەكەوێت و ئەم جۆرە پرۆژانەی لەسەر دروست دەكرێت، ئێمە بەو هیوایەین كە بابەتی ئاسایشی خۆراك لەسەر ئاستی هەموو هەرێمی كوردستان دروست بكرێ و خەڵكی ئێمە چیتر ناچار نەبن بەرهەمی خواردن لە دەرەوە بێنن یانیش ئەگەر خوا نەكا تووشی قەیرانێك بووین، بابەتی خواردن و ئاسایشی خۆراك بۆ ئێمە ببێتە كێشە و ئاریشە.
دابینكردنی خواردن بۆ خەڵكی كوردستان یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی ئێمە و من دڵخۆشم كە دەبینم لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بەبێ جیاوازی لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان، ئەم جۆرە پرۆژانە ئەنجام دەدرێن، گەلێك لەوان گەیشتوونەتە ئەنجامی كۆتایی و هەندێكیشیان هێشتا لە بەرنامەدایە كە جێبەجێ بكرێن.
پاراستنی ئاسایشی خۆراك بۆ هەر وڵاتێك، بۆ هەر نەتەوەیەك، بۆ هەر میللەتێك شتێكی زۆر گرنگە، من خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بەرەو ئەو قۆناغە و ئەو ئامانجە هەنگاو دەهاوێژێت.
هەروەك من باسم كرد، دروستكردنی هەلی كار بۆ خەڵكی ئێمە، یەكێكە لەو بابەتانەی كە ئێمە هەموو كاتێك ویستوومانە كەرتی تایبە هاوكار بێت لەگەڵ كەرتی گشتی و حكوومەت، خەڵك هەموو دەم ناچار نەبن چاوەڕێی دامەزراندن لە حكوومەت بن، بەڵكوو لەم جۆرە پرۆژانەدا، ئەوكات بڕیار لە دەست هاووڵاتیدایە بۆ ئەوەی ئەو بڕیار بدات كە لە كەرتی گشتی كار دەكات یان لە كەرتی تایبەت كار دەكات؟ كاتێك ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەكرێن، هەر پرۆژەیەك، پرۆژەیەكی دیكە بە دوای خۆیدا دەهێنێت. بابەتی پیشەسازی، ئەم جۆرە پرۆژانە پێویستییان بە ئامێری كشتوكاڵی و بەڕێوەبردن و چاككردنەوە و هاریكاریی پرۆژەی خۆی، ئەمەش هەر پرۆژەیەك، پرۆژەیەكی دیكە دەخاتە كار، پرۆژەی پیشەسازیش لە دوای كشتوكاڵیدا دێن. ئێمە لە بەرنامەماندا هەیە، ئەگەر خوا فورسەت بدات و بەردەوام بین، گەلێك گرنگی بە كەرتی پیشەسازی دەدەین تا ئەویش دەبێتە دەرفەتێكی دیكە و مەجالێكی دیكە بۆ خەڵكی ئێمە تا بتوانن هەم كوردستان بەرەو پێش ببەن، هەم مەجالێكی زیاتر بۆ خەڵكی ئێمە هەبێت كە لە بواری جیاوازدا كار بكەن.
ئەم پرۆژەیە بێگومان كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر بازرگانیشدا هەیە، ئێمە لەمێژە هەوڵێكی جددیمان داوە كە كوردستان بە بازاڕەكانی جیهانییەوە گرێ بدرێن، بۆ ئەوەی دەرگای هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دونیا بكەینەوە. ئێمە سەركەوتوو بووین لەوەی كە بتوانین بەرهەمی كشتوكاڵیی لە كوردستان بەرەو وڵاتانی كەنداو و هەندێك وڵاتی دیكەش بنێرین. ئەمە دەستپێكە، ئەمە وادەكات كە ئابووریی كوردستان بكەوێتە بوارێكەوە كە بابەتی هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و هێنانی بەرهەمی دەرەوە ڕێك بخرێت، ئێمە ناچار نەبین هەموو كاتێك میللەتێك بین تەنیا شتی خەڵك هاوردە بكەین و پارەی ئێمە بچێتە دەرەوە. ئەم جۆرە پرۆژانە كاتێك بەرهەمی ناوخۆیی دەنێریتە دەرەوە، زۆر هاریكار دەبێت بۆ ڕێكخستنی بابەتی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە كوردستان پەیوەندیی لەگەڵیاندا هەیە. بۆیە من زۆر خۆشحاڵم كە یەك بە یەك ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەبن، بێگومان كاریگەرییەكی زۆری لەسەر پێشخستنی ئابوورییەكی بەهێز بۆ كوردستان دەبێت.
هەروەك زۆر خۆشحاڵم كە بینیم لێرە ڕووبەرێكی زۆر كراوە بە دار و سەوزایی، ئەویش بۆ بابەتی ژینگەپارێزی كارێكی زۆر باشە، ئەو پۆندەی ئێوەش دروستتان كردووە بۆ كۆكردنەوەی ئاو، ئەویش هاریكارێكی زۆرە بۆ ئەوەی ئێمە باشتر سوود لەو نیعمەتانە وەربگرین كە خوا پێی داوین و نەهێڵین بەفیڕۆ بچێت. ئەو سەوزاییە كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لەسەر هەوا و بۆ ئەو ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتانەی لەم جێیانە دەژین. بێگومان بابەتی ژیگەپارێزی بۆ ئێمە پێویستە ببێتە كەلتوور، هەر پرۆژەیەك ئێمە دروستی بكەین، ئەگەر مەجالی تێدا بێت كە ڕووبەرێكی ئەو پرۆژانە بكەینە سەوزایی و بكەینە شیناتی و داروباری لێ بچینین، بێگومان هاریكار دەبین.
بێگومان من وای دەبینم كە ئەم پرۆژانە كە دروست دەكرێن، یەك پرۆژە نین، راستە خۆی یەك پرۆژەیە بەڵام هاریكار دەبێت بۆ ئەوەی چەندین پرۆژەی دیكەش پێیەوە گرێ بدرێن، ئەمەشە دەبێتە هۆی ئەوەی ئابووریی كوردستان بەرەو پێش بچێت.
جارێكی دیكە دەستخۆشی لە كۆمپانیای (كاڤین گرووپ) دەكەم بۆ دروستكردنی (كاڤین فارم)، بەڕاستی جێی شانازییە، ئینشائەڵا هەر سەركەوتوو دەبن و بەرهەمەكانتان دەكەوێتە خزمەتی هەموو خەڵكی كوردستان، ئێوەش هەموان سەلامەت و سەركەوتوو بن و ئینشائەڵا كوردستانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئاوەدان دەبێت.