سه‌لام عه‌بدوڵڵا
هه‌ڵبژاردن شاگوڵی باخچه‌ی دیموكراتییه، بۆیه ده‌بێ به زمانی گوڵ هه‌ڵسوكه‌وتیشی له‌گه‌ڵ بكرێ، كه به ئازادی له سێبه‌ری دیموكراتیدا، ده‌توانیت ڕاوبۆچوونی خۆت به هێوری به جه‌ماوه‌ر بگه‌ێنیت، ئیدی چ پێویست به شیڕه‌شیڕ و شاته شات و هات و هاوار و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ (ئاشی با)، و شه‌ق له هه‌وا ده‌كات.
ڕاسته هه‌موو لایه‌ك له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا مافی خۆیه‌تی بانگه‌شه بۆ كاڵاكانی خۆی بكات و زێده‌ڕه‌ویش له باشی و پێویستیی ئه‌و كاڵایانه بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ ڕێز له بنه‌ماكانی دیموكراتی بگرێ و به‌هیچ جۆرێك سنوور نه‌به‌زێنێت، به‌و مانایه‌ی ده‌بێ له‌و ڕاستیه‌ش تێبگات كه ئازادی و دیموكراتیش سنووری خۆی هه‌یه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و سنووره ئاژاوه و پشێوی و نائارامی ده‌خوڵقێنێت كه یاسا له وڵاتانی دیموكراتیدا ڕێگه‌ی پێنادات و سزاشی ده‌دات.
گه‌ر ئه‌وانه‌ی واده‌زانن مه‌سه‌له‌ی په‌یداكردنی ده‌نگ و ڕازیكردنی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه ده‌بنه پشتیوانی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا، زۆر به هه‌ڵه‌دا ده‌چن گه‌ر وا بزانن ئه‌و جۆره میتۆده به‌رهه‌می ده‌بێت، چونكه له ڕاستیدا ئامانجه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێت، كار و كرداری هه‌موو لایه‌ك لای گه‌له‌كه‌مان دیار و ئاشكرایه و ده‌زانرێ كێ خه‌می بنیاتنان و خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هه‌رێمه و كێش هه‌وڵی تێكدان و ڕووخاندن و نه‌هێشتن و لاوازكردنی ئه‌م هه‌رێمه ده‌دات.
گه‌له‌كه‌مان هێنده ساویلكه نییه كه نه‌زانێ كێ ده‌یه‌وێت هه‌رێم به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش ببات و كێش به كردار ده‌خوازی هه‌موو هه‌رێم، جارێكی تر، به‌ره‌و به‌غدا ببات و هه‌رێم و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی پێشمه‌رگه به با بدات، بۆیه داوا له خه‌ڵكی هۆشیار و نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌نگ به لیستی (190) بده‌ن كه ده‌سته‌به‌ری گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كات.