یانەی بەرشەلۆنە بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا داوای ماسۆن گرینوود بکات، بەڵام ڕووبەڕووی شەڕێکی گەورە دەبێتەوە بەرامبەر یانەکانی دیکە.
گرینوود سەرەتایەکی سەرسوڕهێنەری ژیانی وەرزشی لە مارسیلیا بەسەربردووە و لە شەش یاریدا 5 گۆڵی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکەدا تۆمارکردووە.
سکاوتەکانی کامپ نو تا ئێستا سەیری چوار یاری گرینوودیان کردووە،
سەن سپۆرت زانیویەتی کە بەرشلۆنە ئامادەیە ئۆفەرێکی تا 60 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یونایتد بکات، کە وەرزی ڕابردوو بەدواداچوونیان بۆ كردووە.
بارسێلۆنا دەزانێت گرینوودی تەمەن 22 ساڵ، دەتوانێت لە لالیگا یاری بکات، بەڵام ئەمە ئاسان نابیت لە كاتێكداهەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەكانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایرن میونشنیش لای خۆیانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو یاریزانە دەکەن.