سوپای پاسدارانی ئێران: دەیان مووشەكمان ئاراستەی ئیسرائیل كرد
لە یەكەم بەیاننامەی سوپای پاسدارانی ئێران، دوای هێرشەكانی ئەمڕۆ ئێوارە، 1ی تشرینی یەكەمی 2024، ڕایگەیاندووە: “دەیان مووشەكمان ئاراستەی ئیسرائیل كرد و ئەوەش لە تۆڵەی هەنیە و نەسروڵا و نیلفرۆشان بوو”.
نێردەی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكانیش ڕایگەیاندووە: “ئەگەر ئیسرائیل وەڵام بداتەوە و زیاتر هێرش بكات، وەڵامی وێرانكەرترمان دەبێت.”
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، گەورەبەرپرسێكی ئێران ڕایگەیاندووە: “هێرشەكە بە فەرمانی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.”
جێی باسە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بە مووشەكی بالیستی بووە و تاكوو ئێستا زیان و ئاكامەكانی هێرشەكە دیار نییە.