ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارانی “سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆک بڵاودەکاتەوە.

رۆژی سێشەممە 01-10-2024 ڤیدیۆی دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (رەنج حەبیب سۆراب) لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و رایانگەیاندووە، لە ئەو تۆمەتبارە بە فەرمانی دادوەر و لە رۆژی 8ی تەممووز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.