پ.د. فوئاد حه‌مه خورشید
لوڕ و بنه‌چه‌یان
ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه و جۆره درشتییه‌ك له‌و وتار و لێكۆڵینه‌وانه‌دا ببینی كه له باره‌ی لۆڕوه نووسراون، به‌تایبه‌تی وتاره پشینه‌كانی ڕۆژئاواییه‌كان له دوادوای سه‌ده‌ی ڕابردوو و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ئێستادا، هه‌روه‌ها ئه‌و وتارانه‌ی كه له‌و باره‌ته‌وه له ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه، شتێكی سه‌یر نییه.
چونكه ئه‌م وتارانه ڕوون و ڕه‌وان ده‌ست بۆ بنه‌ه‌ڕه‌تی ناونانی لوڕ و لوڕستان درێژ ناكه‌ن و خۆیان له پێوه‌ندی و مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان ناده‌ن، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌خه‌نه پشێوییه‌وه له سه‌ره‌تای هاتنه ناو ئه‌و مه‌یدانه‌وه، به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لوڕه‌كاندا، به‌ڵام لای ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به بیروڕاوی دادویست و زانستانه ببه‌ستێ بابه‌ته‌كه ئێجگار ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت نییه، كه‌وا سه‌یر ده‌كرێت، كورزن ده‌ڵێ زاراوه‌ی “لوڕ” له لایه‌ن فارسه‌كانه‌وه كه لوڕیان خۆشناوێ به هاوتای وشه‌ی لادێیی، یان جوتیار به‌كار ده‌هێنرێ، (ولسن) یش (A.T.Wilson) ده‌ڵێ وشه‌ی لوڕ به لای فارسه‌كان و هه‌ندێ له لوڕه‌كان خۆیانه‌وه هاو مانای وشه‌ی دز یان دڕ و ناسنامەیەکە بۆ سووككردن.
هاریسۆن (G. V. Harison )یش لای وایه كه وشه‌ی (لوڕ) نیشانه بۆ مانای دز ده‌كات، و بناغه‌یه‌كی فیلۆلۆژیی بۆ ئه‌م وشه‌یه نییه. له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌شدا به هه‌ڵه مانای لوڕ به قه‌ره‌ج لێكدراوه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره ئه‌و ڕاده‌ربڕینانه باسه‌كه‌یان ئاڵۆزكردووه و ویستوویانه په‌رده‌یه‌كی چڕ ته‌مومژی به‌سه‌ردا بده‌ن به شێوه‌یه‌ك كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌و به‌شه گرنگه‌ی گه‌لی كورده)، بشێوێنێ.
ڕاستبێژ و به‌رچاوترین سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی كه سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه و په‌سه‌نی ووشه‌ی (لوڕ)مان پیشان بدات كتێبی (شه‌ره‌فنامه)ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسییه كه مێژووی دانانی ساڵی ١٥٥٦ی زایینییه. ئه‌وه‌تا شه‌ره‌فخان ده‌ڵێ: “لوڕ” لقێكی گرنگی ئه‌و چوار لقانه‌یه كه گه‌لی كوردیان لێپێك هاتووه.ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌شی كردووه كه له ویلایه‌تی مانرود گوندێك ناوی “كرد” بووه و جێگایه‌كیش به ناوی (لوڕ) له نیزیك ئه‌و گونده هه‌بووه , كه بنه‌چه‌كانی ئه‌و لقه كورده له وێدا پێگه‌یشتوون و به ناوچه‌كانی ده‌وروپشتیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌و ناوه‌یان به‌سه‌ردا بڕاو به ناوی ئه‌و شوێنه جوغرافیاییه‌وه ناونراون (لوڕ) ، هه‌ربۆیه‌ش پێیان ده‌ڵێن “لوڕی بنه‌ڕه‌تی” واتا ئه‌سڵی، بۆ جیاكردنه‌وه‌یان له‌و هۆزه كوردانه‌ی كه پاشان بۆ ئه‌و هه‌رێمه كۆچیان كرووه تێكه‌ڵیان بوون و زارزمانی (له‌هجه) ناوچه‌یی ئه‌وانیان وه‌رگرتووه ، وه‌ك هۆزه‌كانی به‌ختیاری و كۆهیگلو و مامه‌سانی، بۆیه‌شه ئه‌و هۆزه كوردانه به “لوڕی بنه‌ڕه‌ت” ناژمێردرێن، جا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو كۆمه‌ڵه لوڕی ئه‌و هۆزه كوردانه زاراوه‌ی “هۆزه‌كانی لوڕی بچووك” بۆ لوڕی بنه‌ڕه‌ت و زاراوه‌ی “هۆزه‌كانی لوڕی گه‌وره” بۆ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌كار ده‌هێنرێت نیشتمانه‌كه‌شیان پێی ده‌گوترێ “لوڕستان”، ئه‌مه‌ش ناوێكی ناوچه‌یی بڵاوه و له زۆر هه‌رێمه‌كانی كوردستاندا باوه.
جا ئه‌گه‌ر دانیشتووانی باشووری كوردستان به “لوڕ” بناسرێن و ناوچه‌كه‌یان به “لوڕستان” و، دانیشتووانی به‌شی باكووری كوردستانیش به “كرمانج” ده‌ناسرێن و كه‌س نكۆڵی له كوردایه‌تییان ناكات، هه‌ر به‌م جۆره‌ش كوردی زازا و سۆران و بادینان ناودارن، له ڕاستیدا ئه‌م ناوانه ناوێكی ناوچه‌یی هه‌رێمن و زۆرجار له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكیدا جێگه‌ی ناوی خۆیان و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گرنه‌وه، به‌ڵكو جاری واده‌بێ په‌یوه‌ندی كوردایه‌تیش داده‌پۆشن، بێگومان ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی دواكه‌تووانه‌یه و دیارده‌یه‌كی خراپی پاشماوه‌ی مێژووییه، له ئه‌نجامی زۆربوونی ده‌سه‌ڵاتی هۆزایه‌تی یان ده‌ره‌به‌گێتی كورد له ناوچه‌یه‌كدا، یان له ئه‌نجامی دامه‌زرانی میرنشینییه‌كی به‌هێزی كورد، له ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا په‌یدابووه، كه به‌م هۆیه‌وه زۆر ناو و ناتۆره‌ی ناوچه‌یی له نێو خه‌ڵكیدا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش شتێكی باوه له ناو كورداندا.
شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی په‌نجه‌ی بۆ ئه‌م دیارده باوه‌ی ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واری ڕاكێشاوه‌ه و ده‌ڵێ: له‌باره‌ی ناو و ناتۆره ده‌ركردنی سه‌ردارانی كوردستان واباوه سه‌رداران له سه‌رۆكی هۆز و عێله گه‌وره‌كان به ناوی ئه‌و هۆزه‌وه بانگ بكرێن، بۆیه ده‌گوترێ سه‌ردارانی هه‌كاری و سۆران و بابان و ئه‌رده‌ڵان، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردارانه‌ش كه قه‌ڵات و شاریان هه‌بێ به ناوی قه‌ڵات و شاره‌كه‌یانه‌وه ناو ده‌رده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ سه‌ردارانی “حه‌سه‌ن كیف” و “به‌دلیس” و “جزیره.
دیاره ئه‌و جیاوازییه‌ش له ناو و ناتۆره‌دا كاكڵی كاره‌كه ناگۆڕێت كه هه‌موو ئه‌و سه‌ردارانه و هه‌موو ئه‌و قه‌ڵات و میرنشینی و هۆز و عێلانه له ڕووی مێژوو و ڕاستییه‌وه كوردن، له‌م چوارشێوه‌یه‌دا زاراوه‌ی لوڕ و زاراوه‌ی لوڕستانیش شوێنه‌كه‌یان دوو زاراوه‌ی كوردین و وه‌كو زنجیره زاراوه ئیقلیمییه كورده‌كانیتر وه‌كو ئه‌رده‌ڵان، موكریان، سۆران، بۆتان، به‌هدینان، گه‌رمیان و هیدی سه‌ر به نه‌ته‌وه و جوغرافیان.
ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه به ڕوون و ڕه‌وانی باسی لق و به‌شه‌كانی لوڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هۆزه‌كانی به‌ختیاری و مامه‌سانی و كوهگلو له‌وه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌لی كوردن. له‌وانه‌یه به‌ناوبانگترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌مانه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی مامۆستا هه‌نری فیڵدا (Henry Field)ی زانای ئه‌نسرۆپۆلۆجیای ئه‌مریكایی بێت، كه‌وا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و پشكنینه‌وه‌ی ئه‌م زانا پسپۆڕه له ناو زۆر توێژی لوڕ (له به‌ختیاری و كوهگلو و مامه‌سانی و فه‌یلی) ده‌ری خستووه و چه‌سپاندوویه‌تی كه هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مانه كوردن و هه‌موویان له هه‌مان كۆمه‌ڵه (ئه‌سنۆی)ی كوردن و كۆنه ئارین. سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ لوڕه‌كان خۆیان ددان به بنه‌چه‌ی كوردێتی خۆیاندا ده‌نێن.
هه‌روه‌ها كورزن (G. N. GURZON)یش ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ی كردووه كه لوڕ له هه‌مان كۆمه‌ڵه ئه‌سنۆی كوردن. (ریچ)یش (Games Claudius Rich) به ئاشكرا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هۆزه‌كانی به‌ختیاری كوردن، له‌مانه‌ی باسمان كرد ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌موو هۆزه‌كانی لوڕی بچووك و هۆزه‌كانی لوڕی گه‌وره ناوی گشتی لوڕیان هه‌ڵگرتووه و هه‌مووشیان له لایه‌نی مێژوو و جوغرفیا و مرۆیی و بنه‌ڕه‌ته‌وه كوردن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له لایه‌نی جوغرافیاوه دابه‌ش بوون:
1- هۆزه‌كانی لوڕی بچووك: له قوڕنه‌ی باكووری هه‌رێم له نێوان كرماشان و ڕووباری دژدا داده‌نیشن، له‌ك و كه‌لهوڕیش له ناوچه‌ی ئه‌م هۆزانه‌دان.
2- هۆزه‌كانی لوڕی گه‌وره: له هه‌ر دوو قوڕنه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری لوڕستاندا داده‌نیشن، له ڕووباری دز له باكووره‌وه هه‌تا كه‌نداوی عه‌ره‌ب له باشووردا.
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی به‌و ناوه كه مێژوونووسێكی كورده، له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ساڵی ١٥٩٦ی زایینی چه‌سپاندوویه‌تی كه لوڕ گشتیان كوردن، واتا پێش ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی كوردایه‌تی، یان بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی گه‌شه بكات و دوور له سۆز بزوانی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری، یان بیروڕای سیاسی. جا پشتگیری ئه‌و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه و پسپۆڕانه له ڕای ئه‌و دووپات كردنه‌وه‌ی ڕاستی (شه‌ره‌فنامه)یه و به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی ئه‌م بابه‌ته‌یه.
هۆزه‌كانی لوڕی بچووك
ئه‌مانه چه‌ند هۆزێكی كۆنی كوردن زۆر له مێژه له‌گه‌ڵ هۆزه ناسراوه‌كانی به‌شه‌كانیتری كوردستاندا دانیشتوون، هه‌ر بۆیه‌شه (شه‌ره‌فنامه) پێیان ده‌ڵێ : (لوڕی بنه‌ڕه‌ت-رەسەن)، كاتێك كه هۆزه‌كانی لوڕی بچووك گشتیان (واتا هۆزه‌كانی ناوچه‌ی پشتی كۆه و پیش كۆه وباڵاگریوه) یه‌كگرتوو بوون و له ژێر سێبه‌ری حوكمڕانه كورده‌كانی خۆیاندا بوون به له‌قه‌بی گشتی “فه‌یلی”یه‌وه ده‌ناسران (General deamination Faili)
(فه‌یلی)یش ناز ناوی هه‌موو هۆزه‌كانی لوڕی بچووك بوو له كاتێكدا که والیه‌كه‌یه یان ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه فراوانه‌كه‌دا. به‌ڵام دوای كزبوونی ده‌سه‌ڵاتی والی و دوای ئه‌وه‌ی ئاغا محه‌مه‌د شای قاجار (١٧٨٧-١٧٩٧ی زایینی) ناوچه‌كه‌ی داگیركرد، وای لێهات ده‌سه‌ڵاتی والی لوڕستان ته‌نیا به‌سه‌ر ناوچه‌ی (پشتی كۆه )ه‌وه مایه‌وه، جا له‌و مێژووه‌وه زاراوه‌ی “فه‌یلی” ته‌نها بۆ دانیشتووانی ناوچه‌ی پشتی كۆه به‌كارهات، هه‌ر ئه‌و ناوه‌ش بوو به نازناوی بنه‌ماڵه‌ی حسێن قلی خان و تا دوایی شانازییان به‌و ناوه‌وه ده‌كرد له ناوچه‌ی پشتی كۆهدا.
ده‌ورانی فه‌رمانڕه‌وایی لوڕستان
هه‌تا ساڵی ١١٥٥ی زایینی هۆزه‌كانی فه‌لی (لوڕی بچووك) سه‌رۆكێكی ده‌ستڕۆیشتووی وایان نه‌بووه هه‌موویان كۆبكاته‌وه تا جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌كی دیاریان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و باره ناهه‌موار و مه‌ترسییانه‌ی تووشی ئه‌و هۆزانه هات وایان كرد یه‌كبگرن و له ده‌وری سه‌رۆكی كوردیان (شجاد ا‌لدین خورشید) كۆببنه‌وه، ئه‌م پیاوه‌ش له ده‌وروبه‌ری ساڵی ١١٧٤ی زایینی‌دا حوكمی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانی گرته ده‌ست و شاری خوڕه‌م ئابادی كرده پایته‌خت، دوای ئه‌ویش نه‌وه‌كانی ئه‌و به ناوی “بنه‌ماڵه‌ی خورشیدی”، یان “ئه‌تا به‌گیی لوڕستان” هه‌تا ساڵی ١٥٩٧ی زایینی حوكمیان گێڕا كه له‌و ساڵه‌دا شاعه‌باسی سه‌فه‌وی (١٥٨٧-١٦٢٩)ی زایینی دوا حوكمڕانی ئه‌و بنه‌ماڵه كورده‌ی به ناوی شاه ویردی كوڕی محه‌مه‌د له ناوبرد، به مردنی ئه‌و نازناوی (ئه‌تابه‌گ) نه‌ما و نازناوی (والی لوڕستان) په‌یدابوو، (ماركۆ پۆلۆی)ی گه‌ڕیده‌ی ئیتالیایی (١٢٥٤-١٣٢٤)ی زایینی ده‌سه‌ڵاتی فه‌یلیه كورده‌كانی له‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌ستنیشان كردووه و میرنشینه‌كه‌یانی به یه‌كێك له‌و هه‌شت مه‌ملله‌كه‌ته داناوه كه وڵاتی فارسی لێ پێكهاتووه.
ئه‌م میرنشینه به هۆی لێهاتوویی خۆیه‌وه بوو به هێزێكی ڕێز لێ‌گیراو و توانی هۆزه كورده په‌رت و بڵاوه‌كانی ناوچه‌كه كۆبكاته‌وه و پاریزگارییان بكات و بوونی نه‌ته‌وه‌ییان بپارێزێت، بۆ شایه‌دی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وه به‌سه ئامۆژگارییه‌كه‌ی مانگۆخانی ئیمپراتۆری مه‌غۆڵ بۆ هۆلاكۆی برای بیر بهێنینه‌وه كاتێك به‌ره‌و وڵاتی ئیسلام به‌ڕێی خست ئه‌وه بوو له هێز و ئازایی لوڕ و براكورده‌كانیان وریای كرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ش، نه‌وه‌كانی شاه ویردی كوڕی محه‌مه‌د توانییان میرنشینێكی بچووكی كورد بۆ خۆیان له ناوچه‌ی پشتی كۆه بپارێزێت، كاتێك كه شای قاجار ئاغا محه‌مه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی پیش كوهی لوڕستاندا گرت. ئیتر له حسێن خانی فه‌یلییه‌وه له ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٦٠٠ی زایینی تا سه‌رده‌می تازه میره‌كانی ئه‌م میرنشینه به ناوی (والییانی لوڕستان)ه‌وه، كاریان كردووه، زنجیره‌شیان به‌م جۆره بووه:
حسێن خان، ئیسماعیل خان، ئه‌سه‌دخان، حه‌سه‌ن خان، ئه‌حمه‌دخان، عه‌لی خان، حه‌یده‌ر عه‌لی خان، حسێن قولی خنا، دوایه‌مینیان غو‌ڵام ڕه‌زاخان بوو كه له سه‌رده‌می ئه‌ودا ڕه‌زا شای په‌هله‌وی له ساڵی ١٩٢٨دا میری لوڕستانی لادا و حاكمێكی سه‌ربازی له شوێنی دانا.
یه‌كێك له‌وانه، حه‌سن خانی والی، له ده‌وروبه‌ری سی ساڵی ته‌مه‌نیدا، كه‌وته ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌كان و تا ڕۆژی مردنی له ساڵی ١٨٤٠دا وه‌كو میرێكی سه‌ربه‌خۆ كاروباری میرنشینه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سووڕاند، پاش مرنی ناكۆكی كه‌وته نێوان سێ كوڕه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د، عه‌لی، حه‌یده‌ر عه‌لی) له‌سه‌ر میرایه‌تی، له دواییداا حه‌یده‌ر عه‌لی خانی برا بچووكیان توانی بێته سه‌رته‌خت، دوای ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداری بۆ حسێن قولی خانی كوڕی مایه‌وه كه به “خانی فه‌یلی” به‌ناوبانگ بوو.
كورزن G. N. GURZON” له باسی ده‌سه‌ڵاتداری حسێن قولی خاندا واده‌گێڕێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له سه‌ربه‌خۆییه‌وه نزیك بووه تا له سه‌ردانه‌واندن بۆ شاشدا خۆیشی پیاوێكی ڕووگه‌ش و قسه خۆش و ڕیش درێژ بووه و نازناوی (فه‌یلی) و (ئه‌بوله‌یف) بووه و له‌قه‌بی (ئه‌میر تومان)ی واتا مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵی سوپای ئێرانی وه‌رگرتووه. دیوه‌خانی گه‌وره‌ی له گوندی باڵا (ئیلامی ئێستا- فوئاد)دا بووه، ئه‌مه‌ش شوێنێكی سه‌خته له پاڵ چیای مانشت كۆه دا‌و به چه‌ند پیاوێكی كه‌م له توانای دایه به‌رگری لێبكرێت. له ساڵی ١٨٨٨دا حسێن قولی خان له قه‌ڵاتێكی به‌ردینی چوارگۆشه‌ییدا بوو نزیكه‌ی ٢٥٠٠ پیاوی له‌گه‌ڵ دا بوو له خێوه‌ته‌كانی ده‌وری باره‌گاكه‌ی دانیشتبوون.
له سوپاكه‌یدا ٧٠٠ سواره‌ی چه‌كدار هه‌بوو، كه له چاو ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ك و تفاقیان زۆر چاك بووه، ئه‌مانه و نزیكه‌ی ٢٠٠٠ پیاده‌ی تفه‌نگ به ده‌ست، كه تفه‌نگه‌كانیان له‌و مارتینی بیبودییانه بوو كه له شه‌ڕدا له عوسمانییه‌كانیان گرتبوو. حسێن قولی خان فه‌یلی كورد له ته‌مه‌نی په‌نجاوپێنج ساڵیدا مرد و ڕه‌زا قولی خانی كوڕی له جێی دانیشت.
هۆزه‌كانی لوڕی گه‌وره
لوڕستان له ده‌وروبه‌ری ساڵی ١٩١٢ی زایینی‌دا به ده‌ست دوو براوه به‌ڕێوه ده‌چوو. به‌شی باكووری (هۆزه‌كانی لوڕی بچووك) به ده‌ست ئه‌بومه‌نسووره‌وه بوو. به‌شی باشووری (هۆزه‌كانی لوڕی گه‌وره) له ژێر سه‌رۆكایه‌تی به‌دردا بوو، سه‌رده‌می حوكمی ئه‌میر به‌در دوورودرێژ بوو، دوای خۆی نه‌سره‌دین محه‌مه‌دی كوڕی هیلالی كوڕی به‌در بوو به فه‌رمانڕه‌وا و محه‌مه‌د خورشیدی كرد به وه‌زیری خۆی. له سه‌رده‌می ئه‌و دا له ساڵ ١١٠٦ی زایینی‌دا نزیكه‌ی چوارسه‌د خێزانی كورد له ژای سماقه‌وه له ئه‌نجامی هه‌رایان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی خۆیان ڕوویانكرده ناوچه‌كه، تا له ساڵی ١١٥٠دا ئه‌و كوره ڕه‌وه‌ندانه توانییان حوكم بگرنه ده‌ست و بنه‌ماڵه‌یه‌ك به ناوی “ئه‌تابه‌گی لوڕستان” پێكه‌وه بنێن، خێزانی حوكمدار به نازناوی (فه‌زله‌وی) ناسران سه‌باره‌ت به ئه‌بولحه‌سه‌ن فه‌زله‌وی سه‌رۆكیان.
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه تا ساڵی ١٤٢٤ی زایینی حوكمیان كرد، پاشان ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست سه‌رۆكانی هۆزه‌كانی به‌ختیاری كورد كه له دواییدا ناوی به‌ختیاری هه‌موو هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌ی گرته خۆی و به ناوچه‌كانی مامه‌سانی و كۆهگلوییشه‌وه وای لێهات به ناوچه‌ی به‌ختیاری ده‌ناسرا، ئه‌مڕۆ زاراوه‌ی “لوڕی گه‌وره” سێ كۆمه‌ڵه هۆزی به ناوبانگی كورد ده‌گرێته‌وه- به‌ختیاری، كۆهگلو، مامه‌سانی- كه‌وا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری لوڕستاندا، داده‌نیشن، واتا لایه‌نه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه له هه‌رێمه‌كانی باكووری كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته ئێره، بۆیه به لوڕی بنه‌ڕه‌ت –ئه‌سڵ- داناندرێن و به ناوی (فه‌یلی)یه‌وه ناناسرێن.
شه‌ره‌فنامه له‌م ڕووه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و هۆزه كوردانه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه له دۆڵی (گوڵ)دا، نیشته‌جێ نه‌بووبن به لوڕی بنه‌ڕه‌ت ناژمێردرێن.ئه‌مه‌ش مانای وایه لوڕی بنه‌ڕه‌ت به هه‌موو ئه‌و هۆزه كوردانه ده‌گوترا كه له بنه‌ڕه‌تدا له شوێنی (لوڕ) له ده‌ربه‌ند‌ی (گوڵ) نزیك به گوندی (گرد) دانیشتوون، كه له‌وێوه هۆزه‌كانی پێگه‌یشتن و به‌و لاو ئه‌و لای هه‌رێمه‌كه‌د بڵاوبوونه‌وه، هه‌رچی ئه‌و هۆزه كورانه‌ی ترن كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمه‌كه و به درێژایی ڕۆژگار تێكه ل به ئامۆزاكانیان بوون ، ئه‌مانه به لوڕی بنه‌ڕه‌ت ناژمێردرێن، به‌و پێیه هۆزه‌كانی به‌ختیاری و كۆهگلو و مامه‌سانی له ژێر تاوڵی (خێوه‌تی) لوڕی گه‌وره‌دان.
ئه‌نجـــــــام
ده‌توانین له‌وه‌ی ڕابورد ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه به ده‌ست بهێنین: یه‌كه‌م: – هه‌رێمی لوڕستان چیایه‌كانی ڕاكشانێكی خۆرسكی چیاكانی كوردستان پێكده‌هێنن كه هه‌زاران ساڵه به چیاكانی زاگرۆس به‌ناوبانگه، هه‌رێمه‌كه‌ش له لایه‌نی سروشتی و مرۆییه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا ته‌با و جووته و ڕووبه‌ری ده‌گاته ١١٠٠٠٠ كیلۆمه‌تری دووجا.
دووه‌م: هۆزه‌كانی لوڕی كورد به هه‌موو جۆریانه‌وه، لوڕی بچووك و لوڕی گه‌وره، ڕه‌وه‌نده‌كانیان و نیشته‌جێكانیان، چه‌ند په‌لێكی كۆن و ڕه‌سه‌نی گه‌لی كوردن و به‌شێكی لێك دانه‌پچڕاوی ئه‌ون، ژماره‌شیان نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
سێیه‌م: سنووری هه‌رێم و ناوچه‌كانی ناوه‌وه و ڕووبه‌ره‌كه‌یان به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌خشكراون كه له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه وه‌رگیراون.
چواره‌م: هه‌رێمی لوڕستان به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمێكی چڕ نییه، چڕی دانیشتووانی به ڕێژه‌ی ١٨كه‌س/ كم ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی سروشتی چیایی و سه‌ختی ئاووهه‌وای هه‌رێمه‌كه و وشكی لایه‌نه‌كانی خۆرئاوایه‌تی.
پێنجه‌م: زاراوه‌ی لوڕی بنه‌ڕه‌ت- ئه‌سڵی- هه‌ر زاراوه‌كه‌ی لوڕی بچووكه، چونكه هه‌ر دووكیان مانای هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی لوڕ ده‌گه‌یه‌نن، كه بریتییه له‌و هۆزه لوڕه كوردانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا پێگه‌یشتوون و ژیاون، به پێچه‌وانه‌ی لوڕی گه‌وره‌وه كه كوردی دیكه هاتوونه‌ته خاكی ئه‌م ناوچه‌یه و به درێژایی ڕۆژگار تێكه‌ڵ به لوڕی بنه‌ڕه‌ت بوون.
شه‌شه‌م: زاراوه‌ی (فه‌یلی) زاراوه‌یه‌كه هه‌موو دانیشتووانی لوڕی بچووك، بنه‌ڕه‌تی پێده‌ناسراو، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ له به‌كارهێناندا مه‌به‌ست ته‌نیا له دانیشتووانی ناوچه‌ی پشت یكۆهی لوڕی بنه‌ڕه‌ته. پیشایش (فه‌یلی) نازناوی بنه‌ماڵه حوكمڕانی ئه‌و ناوچه‌یه بووه تا ساڵی ١٩٢٨.
حەوتەم: ئەبی لە روی راگەیاندن( رادیو و تەلفیزیون و ئەنتەرنێت ) ئەم کوردانە پشتگوێ نەخرێن و نابێ دابراوبن لە کوردستان.
هەندی سەرچاوە ی گرنگ:
1-شرف خان البدليسي , الشرفنامة , ترجمة ملا جميل روزبياني, بغداد ,1953
2-Curzon,Georg N., Persia and persian question,Vol.2,London,1892 .
3-Bishop,(Mare),Isabella L. Bird, Journy in persian and Kurdistan,London,vol.1,1891
4-De Bods, The country of Mameseni and Kuhglu, J.R.G.S of London,Vol.13,part1,1843
5-Field,Henry, contribution of the Anthropology of Iran,,Vol.2,1939
6-Harison,J.V.,South-West Persia: Asurvey pf Pish-Kuh in Lorstan, Geographical Journal, Vol.CV!!!,No.1-3,1946
7-Rich, Claudius James, Narrative of a residence in Koordistan…….,Vol. .2,London ,1972
8-Rawison,Major, Notes on a march from zahab at the foot of Zagros along the mountains to khozistan….., j.R.G.S., London,1839
