(1)
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
كارێكی زۆر ئاسایی و ڕێگه‌پێدراوه، هه‌موو حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه بۆ خۆی بكات و لایه‌نگرو هه‌وادار بۆ ڕۆژی ده‌نگدان په‌یدا بكات و ڕێگه خۆش بكات بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مان و له‌مه‌ودواش به‌شداری له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكات، تا ئێستاكه له‌هه‌رێم پێنج جار هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم كراوه و ئه‌مه‌ش شه‌شه‌میانه كه هیوادارین به ئارامی و شارستانیانه و ڕووسوورانه تێپه‌ڕێت و په‌رله‌مانێكی كارا و چالاك و به به‌رهه‌م بێت.
پارتیمان له‌به‌ر رۆشنایی ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری ده‌چێته مه‌یدانی ململانێی حزب و لایه‌نه‌كانی تره‌وه، بۆ ئارامی؟ چو‌نكه له كه‌شێكی ئارام و له‌بارو ته‌بادا نه‌بێت، سه‌خته هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ر بۆیه‌ش پارتی وه‌ك حزبێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژوو، زۆر به‌گرنگی ده‌زانێت ئه‌م پرۆسه‌یه له كه‌شێكی ته‌واو ئارام و هێمن و به‌رپرسیارانه به‌ڕێوه‌بچێت تا به ئاشكرا نیشانی خۆمان و ده‌وروبه‌ر و جیهان بده‌ین كه گه‌له‌كه‌مان بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بات په‌نا بۆ ده‌نگی هاووڵاتیانی ده‌بات، هاوكات ئه‌م ئارامیه‌ش ڕێگر نابێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو دۆخێكی له‌بار و ئارام بۆ ئه‌و چالاكییه گرنگ و چاره‌نووسسازه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نموونه‌یه‌كی جوان و له‌باریش نیشانی دۆست و دوژمن ده‌دات.
ئارامی كلیلی ده‌رگای هه‌موو گرفته‌كان واڵا ده‌كات و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ هه‌مووان ده‌ڕه‌خسێنێت كه به جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادن بكات. با هه‌مووان به ئارامی به‌ره‌و رۆژی هه‌ڵبژاردن له (20) ئۆكتۆبه‌ر هه‌نگاو بنێین و به‌شانازییه‌وه نموونه‌یه‌كی گه‌ش و شارستانی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و جیهان بكه‌ین.