بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر – كەركووك كەوتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای نێوان هەولێر – كەركووك لە نزیك پردێ، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ رووی دا.

 رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرێك كەوتەوە، بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەكە شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانیان لەدەست دا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.