خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- رۆژی سێ شه‌ممه 24ی ئه‌یلوولی 2024، كاتژمێر 11ی به‌یانی، فیدراسیۆنی فیلمكارانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ساز ده‌كات به مه‌به‌ستی له دایكبوونی فیدراسیۆنه‌كه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی كوردستان فیلم ئه‌نیستیتوت وه‌ك پێكهاته‌ی پیشه‌سازی فیلمكاری له كوردستان.
هه‌روه‌ها كه‌ی به‌هار سه‌رپه‌رشتیكاری فیدراسیۆنی فیلمكارانی كوردستان، رۆژنامه‌نووسان بانگهێشت ده‌كات بۆ بینینی فیلمی (من سامی-م)، هه‌روه‌ها پانێڵێكی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به فیلمه‌كه‌و فیلم به گشتی وه‌ك ئامرازێكی لۆبیكردن، هه‌روه‌ها پرسیاری هۆی نه‌بوونی فیلمی كوردی لۆبیكه‌ر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هۆی چییه تاكو ئه‌مڕۆ پیكهاته‌ی پیشه‌سازی فیلمكاری له كوردستان په‌یدا نه‌بووه، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه له به‌رهه‌مهێنانی فیلم.
ئه‌م پانێڵه‌و بینینی فیلمه‌كه له هوتێل رۆتانای شاری هه‌ولێر، رۆژی چوارشه‌ممه 25ی ئه‌یلوولی 2024 كاتژمێر 6ی ئێواره ساز ده‌كرێت، كورته‌فیلمی (من سامی-م) كه پێشتر به‌شداری له 160 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌و خاوه‌ن 59 خه‌ڵاته، ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه‌و به‌رهه‌می هاوبه‌شی به‌ریتانیا-كوردستانه، به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای جوكه‌فیلمس و فوتپرینت فیلمسه، له نووسین و ده‌رهێنانی فیلمكاری كورد كه‌ی به‌هار له كۆتایی ساڵی 2013 له شارۆچكه‌ی مه‌خمور بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، تێیدا 16 هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی و زیاتر له 30 فیلمكاری كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون.