خامنــە هونەرمەنــد نــازدار، نوێرتیــن بەرهەمــی خــۆی بەنــاوی (حەنــا) بڵاوکــردەوە، ئەمــەش دەبێتــە سـێیەمین گۆرانـی ئـەو هونەرمەنـدە لــە ســاڵی 2024ـــدا کــە بــاوی کردبێتــەوە. ئــەم بەرهەمــەی نــازدار، ڕیتمێکــی شــادی هەیــە و باســی خەنەبەنــدان دەکات لــە کولتــووری کوردیــدا و بەشــداربووانی ڤیدیــۆ کلیپەکــەش جلــی کوردییــان لەبــەر کــردووە.
نــازدار و ڕەشــۆ ئایشــان پێکــەوە تێکسـتی گۆرانییەکەیان نوسـیووە و عومــەر کــورداخ کاری دابەشــکردنی میوزیکــی بــۆ بەرهەمەکــە ئەنجامــداوە، گۆرانییەکـە بەرهەمـی نـازدار پڕۆدەکشــنە و لەلایــەن محەمـەد سیسـکۆ کاری دەرهێنانــی بــۆ کــراوە، بــۆ یەکەمجــارە ئێــوارەی دوێنــێ گۆرانییەکــەی بڵاوکرایــەوە.