نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، ڕەخنەی لە کیلیان مباپێی یاریزانی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان گرت، دوای گواستنەوەی بەخۆڕایی بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا، ساركۆزی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی فەڕەنسا ڕایگەیاند: مباپێ 7 ساڵی نایابی لە گەڵ یانەکە بەسەر برد، ناتوانرێت ئەوە لەبیر بکرێت، ئەوە سەرچاوەی دڵخۆشییەکی گەورەبوو بوو بۆ ئێمە، هەرچەندە سارکۆزی لە خواستی ڕۆیشتنی مباپێ تێگەیشت، بەڵام ڕەخنەی خۆی لە شێوازی ڕۆیشتنەکەی دەربڕی کە هیچ سوودێکی دارایی بۆ یانەكەی پێشووی نەبوو.