یانەی ڕیال مەدرید مەترسی لەدەستدانی خزمەتگوزارییەکانی هەریەك لە جود بێلینگهام و دانی کارڤاخال ئەستێرەکانی تیپەکەیان لەسەرە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە قۆناغی حەوتەمی خولی ئیسپانیا كە بڕیارە ئەمشەو بەیەك بگەن.
بێلینگهام هێشتا بەدەست ئازاری شانەکانییەوە دەناڵێنێت و دیار نییە کە ئایا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یاری دەكات یان نا، هەمان شت بۆ دانی کارڤاخالیش دەگونجێت، کە گورزێکی بەهێزی بەرکەوتووە و ئەگەری چاکنەبوونەوەی 100%ە و ڕەنگە پشوو بدات، یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە.