خهبات: سهرههنگ نهجمهدین:- بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراق و بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی کوردستان، خولی تۆپی بالەی کچانی عێراق لەشاری سلێمانی بە بەشداری 12 یانە کۆتایی هات.
هەردوو تیپی کچانی بالەی ئەکاد و دەربەندیخان گەیشتنە یاری کۆتایی، لە ئەنجامدا تیپی کچانی بالەی ئەکاد توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی بە ئەنجامی سێ گێمی بێ وەڵام کۆتایی پێ بهێنێت و لە کچانی دەربەندیخان بباتەوە، بەم ئەنجامە کچانی بالەی ئەکاد بۆ شەشەمین جار بوونە پاڵەوانی خولی تۆپی بالەی کچانی یانەکانی عێراق.
هەردوو تیپی کچانی بالەی ئەفرۆدێت و غازی شیمال، لە سەر پلەکانی سێیەم و چوارەم ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، لە ئەنجامدا کچانی غازی شمال توانیان سەرکەوتن بەسەر کچانی ئەفرۆدێت بەسێ گێمی بێ وەڵام تۆمار بکەن و پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنن، بەم ئەنجامە کچانی ئافرۆدێت پلەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکەی بەرکەوت.