سه‌ره‌تا وتار كاریگه‌ری جوڵه دیپلۆماسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی كورد
ناسك سەعید
هه‌رێمی كوردستان به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی؛ هه‌میشه كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا روویانداوه، زۆركات گۆڕانكارییه‌كان راسته‌وخۆ هۆكارێك بوون كه ئه‌جێندای كاری سیاسی بگۆڕن و هه‌ندێك كاتیش به‌پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بووه كه ستراتیژییه‌ت و پلان و روئیای سیاسی بگۆڕن.
بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و گۆڕانكارییه‌كان، توانراوه سود له جوڵه‌ی دیپلۆماسی وه‌ربگیرێت چ له‌سه‌ر ئاستی تاك یان له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت بێت، به‌و مانایه‌ی كاره‌كته‌ری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدار توانیویه‌تی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ره‌و كۆتایی به‌رێت و به هه‌گبه‌یه‌كی پڕه‌وه ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی كۆبكاته‌وه. هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چۆته قۆناغێكی پێشكه‌وتووی بنیادنانی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێك كه ده‌توانێت پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ر پرسێك بەدەست بێنێت، كه هۆكاری نه‌رێنی ده‌بن بۆ سه‌ر پرسی كورد.
ئه‌م بابه‌ته‌ش به ئاسانی به‌رهه‌م نه‌هاتووه، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌زموون و به‌رده‌وامیدانی كاری دیپلۆماسیه‌ت هاتۆته هەبوون. لێره‌دا نموونه‌یه‌ك وه‌ك ئاماژه باس دەكه‌ین؛ سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، به‌دیوێكدا ئه‌گه‌ر بڵێێن دروسته ئێران و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كو‌لتور و تێگه‌یشتنی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری نزیكیه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌روویه‌كی دیكه‌وە پرسی پاراستن و باشتركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئه‌و دوو وڵاته‌یه كه هه‌میشه بۆته جێگه‌ی مشتومری سیاسی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران‌دا هەیه و هه‌روه‌ها له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بوونی هه‌یه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیداوه ئاشتی و ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌رجه‌سته‌بكات و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشتر به‌رێت، و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ك پارتی سیاسی ئه‌نجام درابێت یاخود وه‌ك كاره‌كته‌رێكی حكومی بۆته هۆكارێك كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كۆتاییان پێ بێت و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێگه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه ته‌ماشا بكرێت.
دیپلۆماسی بوونی سه‌ركرده رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كاندا، و وڵات پێویستی به كه‌سێتی كاریزمای دیپلۆماسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ، وه‌ك رۆشنبیرانی سیاسی ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی وڵات خاوه‌ن كه‌سێتی دیپلۆماسی بوو ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سیاسی ده‌توانێت كێشه‌كان كۆتایی پێ بهێنێت. ئه‌وان نموونه به جۆرج واشنتن ده‌هێننه‌وه كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه کە توانیویه‌تی سود له‌و به‌هره كه‌سیه‌ی خۆی وه‌ربگرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی. لای كوردیش بێگومان كه‌سێتی دیپلۆماسی نێچیرڤان بارزانی هۆكارێك بووه بۆ په‌سه‌ندبوون و وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، و توانیویه‌تی به شێوازی به‌كارهێنانی هێزی نه‌رم هه‌نگاوی جدی بۆ ریشه‌كیشكردنی كێشه‌كان بنێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له وته‌كانی سه‌رۆكی ئێران مه‌سعود پزیشكیان گوێمان لێ‌بوو كه خاوه‌ن پێگه و كه‌سێتی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی به‌هێزی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌و روانگه‌وه ده‌توانین بڵێین ده‌ره‌نجامی سه‌ركه‌وتن له‌كاری سیاسی وحوكمڕانی و دیپلۆماسیه‌ت؛ میكانیزمێك بووه كه سه‌رۆكی ئێران بانگهێشتنەكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌سه‌ند بكات و بێته هه‌رێمی كوردستان، و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و تیمی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه‌كان كۆبێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه وه‌ك چاودێرانی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی تیشكیان خستۆته‌سه‌ر كه سه‌ردانێكی مێژوویی سه‌ركه‌وتوو بووه و هۆكارێك ده‌بێت بۆ دانانی هه‌نگاوی مكوڕبوونی چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه وگرفته‌كانی هه‌ردوولا، و هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی و تێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت كه دواجار كورد تێیدا سودمه‌ند و پر ده‌ستكه‌وت ده‌بێت.