پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەی بۆ نوێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و جەختی لەسەر حەزی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هەوڵی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا بدات.
ئەمەش دوای بردنەوەی ئەرجەنتین لە قۆناغی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە چیلی بە ئەنجامی 3-0 و بە 18 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندەكەی بەهێزتر کرد.
دیبالا کە لە کاتی وەستانی گێمی دووەمدا گۆڵی سێیەمی ئەرجەنتینی تۆمارکرد، بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە دڵخۆشە کە گەڕاوەتەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانی، ئاماژەی بەوەشکرد، پۆشینی درێسی ئەرجەنتین پێویستی بە بەخشینی باشترینی خۆی هەیە.
هەروەها دیبالا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە گەڕانەویەی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دوای ماوەیەک لە دوورکەوتنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای ئەو هەفتە سەختانەی بەسەریدا تێپەڕیوە، بەڵام خواستی بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەی ڕۆما و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆر بوو.
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە پۆشینی درێسەکەی مێسی بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، بەڵام هەوڵیدا بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی درێسەكە بکات.