لامین یەمال ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە ئاشکرای دەکات کە چۆن ڕۆتینێکی سەیر و سەمەرەی ڕاهێنان لە منداڵیدا یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە بەهرەمەندە دیارەكانی تۆپی پێی جیهان.
یامال لە تەمەنی تەنها 17 ساڵیدا، ئەستێرەی بەرشەلۆنەیە و تا ئێستا 50 یاری لەگەڵ یانە زەبەلاحەکانی لالیگا ئەنجامداوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەتە براوەی پاڵەوانێتی ئەوروپا و ناوی لە لیستی یاریزاندایە بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2024.
لامال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیکویپ: گوتی: من حەزم لە ئیسراحەت نییە، هەمیشە پێم باشە ڕاهێنانی قورستر بكەم، و هەموو شتێک بکەم، من بەردەوام لەگەڵ سەگەکانم ڕاهێنان دەكەم و غاردەدەم، سەرەتا زۆر دەترسام كە تێكەڵی سەگەكان ببم، بەڵام باوکم گوتی لامال مەترسە گازت لێ ناگرن، ئیتر بەردەوام لەگەڵ سەگەكان ڕاهێنانی خۆمم دەكرد بێ ئەوەی هەست بە ماندووبوونێك بكەم.