جۆرجینا ڕۆدریگێز، خۆشەویستەكەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کۆمێنتێکی لەسەر شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی دۆن بە تۆماركردنی گۆڵی 900 لە ژیانی وەرزشیی تۆپی پێیدا، بەم بۆنەوەش دیارییەکی چاوەڕواننەکراوی پێشکەشکرد.
ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەی پورتوگال بەرامبەر کڕواتیا ژمارەی گۆڵەكانی گەیشتە گۆڵی 900، کە بە ئەنجامی 2-1 لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە بەرژەوەندی پورتوگال کۆتایی هات.
جۆرجینا وێنەیەکی لە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆرمی “ئینستاگرام” بڵاوکردەوە، تیایدا ڕۆناڵدۆ دەرکەوت و لەگەڵ هاندەران ئاهەنگیان گێڕا و لەسەری نووسیبووی (900 گۆڵ).