زێدان، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید، ستایشی وارن ئیمری ئەستێرەی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان دەکات، زیدان لە کەناڵی پڵەس گوتی: ئەوەی وارن زایر ئیمری دەیکات شتێکی خەیاڵییە و کڵاوی بۆ بەرزدەكەمەوە و پێی دەڵێم براڤۆ، زایر ئێمری تەمەن 18 ساڵ، بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی پلانەکانی لویس ئێنریکی ڕاهێنەر دادەنرێت، دوای ئەوەی کریستۆف گالتیێری ڕاهێنەری پێشووی یانەکە، ئەو یاریزانەی بردە تیپی یەکەم، بەڵام سەرەتا بە پچڕ پچڕ بەشداریی یارییەكانی دەکرد، زایر ئیمری لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بووە کاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی فەرەنسا، بەڵام بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 نەکرد، بەهۆی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024.