ڕۆژنامەی “SPORT”ی ئیسپانی پێی وایە کە هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی گرەوەکەی لەسەر ئینیگۆ مارتینێز، کە لە سەرەتای وەرزدا بەها و سەنگیی خۆی سەلماند، ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشکرد، مارتینێز ئاستێکی نایابی لە دڵی بەرگریدا پێشکەشکرد، بەتایبەتی لە غیابی ڕۆناڵد ئاراوخۆ و کریستینسن، مارتینێز لە 4 یاریدا وەک یاریزانی سەرەکی یاری کردووە، ئەمەش گوزارشتە لە متمانەیەکی زۆری فلیک پێی.
سەرەڕای ئاستەنگە داراییەکانی بەرشەلۆنە و دواکەوتنی ناو تۆمارکردنی مارتینێز، فلیک پێداگری لەسەر تۆمارکردنی کرد بەهۆی گرنگی ئەو یاریزانە، بەتایبەتی بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی ئاراوخۆ، لەو کاتەوەی مارتینێز هاتە ناو پێکهاتەی سەرەکییەوە، هێز و پێگەیەکی باشی خۆی نیشان دا و بووەتە پێشەنگ لە هێڵی بەرگریدا.