کیڤن دی برۆین، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی باسی لە بەراوردکاری نێوان هاوڕێی ئێستای ئارلینگ هالاند و هاوڕێی پێشووی سێرجیۆ ئەگوێرۆ کرد، کاتێک پرسیار لە دی برۆین کرا کە ئایا هالاند باشترین هێرشبەرە کە تا ئێستا لەگەڵیدا یاری کردبێت، ئەویش لە وەڵامدا گوتی: ئەوە پرسیارێکی قورسە ئەگەر باس لە ئاستێکی بەرز لە ناو ناوچەی سزادا دەکەیت، من دەڵێم بەڵێ، هالاند باشترینە بەڵام ئەگەر ئێمە لە هەموو شوێنێکی یاریگادا سەیری سەرجەم یاریزانەکان بکەین، ڕەنگە سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەپێی ئەوەی باسی دەکەم، بەرهەمدارترین هێرشبەر بێت کە لەگەڵیدا یاریم کردووە.