ئەمڕۆ سێشەممە 3ی 9ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پراشانت پیسێ، باڵوێزی هیندستان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە کۆبوونەوەدا، کە مادان گۆپال، کونسولی گشتیی هیندستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکوومەت پێزانینی بۆ هەوڵ و کارکردنی باڵوێزی هیندستان لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی هیندستان سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.