‎پیاوی چاکسازی و دادپەروەری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

148

ئیسماعیل عەبدولعەزیز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەسایەتییەکی دیاری گۆڕەپانی سیاسیی کوردە، چاکسازیی، شەفافیەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەری، ستراتیژی بەرچاوی حوکمڕانیی کابینەی نۆیەمن.

سەڕەرای بوونی لێکەوتەی جەنگە یەک لەدواییەکانی گروپە چەکدارەکان، کاریگەرییەکانی گەندەڵی دەیان بەربەستیان لە پێشڤەچوونی کوردستان دروست کردبوو، بەڵام بنبڕکردنی دیاردەی گەندەڵی و هۆکارەکانی پشت ئەو دیاردەیە، یەکێک بوون و دەبن لە ئەولەویەتی سیاسەتی مەسرور بارزانی.

بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری
مەسرور بارزانی جگە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان کردووە. گرنگیدان و پاڵپشتی بەردەوامی جەنابیان بۆ پرۆسەی دادوەری لەو کوردستان، نموونەیەکی شەفافی خواست و ستراتیژی مەسرور بارزانییە بۆ باشترکردنی سیستەمی دادوەری و دەستەبەرکردنی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤ.

هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی کابینەی نۆیەم، گرنگیدانی زیاتری دامودەزگاکانی حکومەت بووە بە بارودۆخی چینە پەراوێزخراوەکان، بێگومان ئەمەش لە ڕێگەی بەرنامەکانی گەشەپێدانەوە بووە، دەرئەنجامی ئەو ئاراستەیەی سەرۆکی حکوومەت، دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بووە بە تایبەت لەکەرتی تەندروستی و کشتوکاڵ، لە کارە هەرە دیار و بەرچاوەکانی مەسرور بارزانی ، گرنگیدانی زیاتر بووە بە چاکسازیی ئابووری، کەمکردنەوەی خەرجە گشتییەکان و بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی، کاریگەریی زۆریان لەسەر پرۆسەی دارایی و ئابووریی جێهێشتووە.

جێبەجێکردنی چاکسازیی ئابووری
بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی دارایی هەرێم و فەرمانبەران و گەنجان و بەهرەمەندان، لەوانەش کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان و زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوتی، ستراتیژی دژە گەندەڵی بە سەرکردایەتی مەسرور بارزانی، حکوومەتی هەرێم هەڵمەتێکی بەرفراوانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستپێکرد، بە ئامانجی باشترکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، لیژنەی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەکانی گەندەڵی پێكهێنران، ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو بەرپرسانە گیرانە بەر کە لە گەندەڵی تێوەگلابوون.

هەمەچەشنکردنی ئابووری
گرنگیدان بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت، ئەمەش لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کشتوکاڵ و گەشتیاری و تەکنەلۆژیا و کاری دەستی … هتد

گەشەپێدانی ژێرخان
وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی ژێرخان وەک ڕێگاوبان، پرد، و تۆڕی کارەبا و ئاو بەنداو، بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

باشترکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکان
بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و سەقامگیریی ناوچەکە.

کەرتی پەروەردە و تەندروستی
ستراتیژی سەرۆکی حکوومەت بۆ کەرتی تەندروستی و پەروەردە، خاوەن بەهایەکی بێ هاوتایە، بە تایبەت کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەردەمی کابینەی جەنابیاندا بووە، دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانەی نوێ، و زیادکردنی وەبەرهێنان لە خوێندنی باڵا و خزمەتگوزاریی تەندروستی رەنگدانەوەی فراوانی لەسەر پێشکەوتنی ئەم دوو بوارە گرنگە هەبووە.

گرنگیدان بە لایەنی ئەمنی
باشترکردنی کارایی هێزە ئەمنییەکان و مۆدێرنکردنی ئامێرەکانیان بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، ئەم دەستکەوتانە ڕەنگدانەوەی ئەو هەوڵانەن بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان و بەرزڕاگرتنی باڵانسی سەقامگیریی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بەرزکردنەوەی شەفافیەت، مەسرور بارزانی سیاسەتگەلێکی جێبەجێ کردووە کە حکوومەت کراوەتر دەکات بەڕووی هاووڵاتیاندا. ڕاپۆرتی وەرزی لەسەر ئەدای حکوومەت و خەرجییە گشتییەکان بڵاودەکرانەوە، هەروەها هاندانی هاووڵاتیان لە بەشداریکردنی کارایان لە پرۆسەی بڕیاردان ئاسنکارییەکی زۆری بۆ هاووڵاتیان کردووە، بۆچوون و داواکارییەکانیان بگەیەنن بە لایەنی پەیوەندیدار.

مەسرور بارزانی لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە توانی حکوومەتێکی ڕاستگۆتر و دادپەروەرتر بنیات بنێت کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بخاتە سەرووی هەموو بەرژەندییەکی حزبی و کەسی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر چەندین ئاڵنگاریدا.