سیامند سێلکی
31ی ئاب وه‌کوو ڕووداوێکی مێژوویی و گرنگ کاردانه‌وه بوو به‌رانبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته مه‌زنه‌ی که یه‌کێتی و پ. ک. ک پێکه‌وه له‌پێناو جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندایه‌کی ئیقلیمی دژی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌نجامیاندا، 31ی ئاب جگه له‌وه‌ی کۆتایی به شه‌ڕی کوردکوشتن هێنا، پیلانێکی مه‌ترسیدار و فراوانیشی دژی کورد و کوردستان بێ ئه‌نجام کرد، پیلانه‌که بۆ کورد هێنده مه‌ترسیدار بوو، ئه‌گه‌ر (31)ی ئاب سه‌ری نەگرتبا نه‌ک ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین، به‌ڵکوو کورد دین و فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور و مێژوو و مرۆڤبوونیشی له ده‌ست ده‌دا.
به‌م پێیه زۆر گرنگ و پێویسته نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتووی کورد ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه تراژیدی و ماڵوێرانییە بێت که (31)ی ئابیان به دوای خۆیدا هێنا. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر که‌سێک ئاگاداری ڕاستی ڕووداوه‌کانی پێش (31)ی ئاب نه‌بێت، ناتوانێت و ئه‌سته‌مه هه‌ست به گرنگیی ئه‌و ڕووداوه مه‌زنه بکات، وه‌کو ڕووداوێکی به‌رهه‌مدار و پڕ به‌خشش بۆ کورد.
له‌م سونگه‌یەوه و به‌کورتی و ئه‌مانه‌ته‌وه ڕاستی ڕووداوه‌کانی پێش (31)ی ئاب ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌که‌م: له (25ی ئابی 1995)دا (پ. ک. ک) بە فەرمان و ڕاسپاردەی ئێران چووه پاڵ هێزه‌کانی یه‌کێتی و به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌ڕی له زاخۆ تا حاجی ئۆمه‌ران دژی پارتی کرده‌وه و، له ده‌ڤه‌ری بارزان و بادینان په‌لاماری (٢٥) بارەگای پارتییاندا، کە هەموویان بارەگای ڕێکخستن و لێژنە کومەڵایەتییەکان بوون. پ. ک. ک له‌و هێرشه‌دا ده‌یان که‌سی سڤیلی شه‌هید کرد و ده‌یانی دیکه‌شی ڕفاند.
دووه‌م: له سه‌ره‌تای ته‌ممووزی (1996) به نێوبژیوانی ئه‌مریکا ئاگربه‌ست له به‌ره‌کانی شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌کێتیدا دروست بوو، به‌ڵام شه‌ڕی پەکەکە دژی پارتی به‌رده‌وام بوو، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌دا و له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکییه‌کان شاندی پارتی و یه‌کێتی بۆ کوتایی هێنان به شه‌ڕه‌که له ئه‌نقه‌ره و له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه، له سه‌روبه‌ندی ئاگربه‌سته‌که‌دا ئێران داوای له یه‌کێتی و پارتی کرد که بۆ پەلاماردانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە باشوور هاوکاریی هێزه‌کانیان بکه‌ن.
پارتی ده‌یزانی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئێران زۆر قورس له سه‌ری ده‌وه‌ستێت و باجێکی گران ده‌دات. به‌ڵام دیسان ئه‌و داوایه‌ی ئێرانی ڕه‌تکرده‌وه و ئاماده‌نه‌بوو هیچ هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش به ئێرانییه‌کان بکات، له به‌رانبه‌ردا تاڵەبانی و نه‌وشیروان ئه‌وه‌یان به ده‌رفه‌تێکی زێڕین زانی و هه‌موو هاوکارییه‌کیان پێشکه‌ش به ئێرانییه‌کان کرد.
سێیه‌م: له ڕۆژی (27ی ته‌ممووزی 1996)دا به هاوکاریی یه‌کێتیی نیشتمانی هێزێکی گه‌وره‌ی ئێران له ڕێگای پێنجوێن و مه‌ریوانه‌وه گه‌یشتنه سلێمانی و له مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام جێگیرکران.
چواره‌م: رۆژی (28)ی ته‌ممووز به هاوکاریی ڕاسته‌وخۆی یه‌کێتی ئه‌و هێزه گه‌یشته ده‌وروبه‌ری شاری کۆیه و به چه‌کی قورس په‌لاماری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیاندا و، دوای ته‌واوبوونی کرده‌وه سه‌ربازییه‌که‌یان، ئێرانییه‌کان هه‌وڵیاندا هێزه‌کانیان له ڕێگای ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پارتی و له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بگه‌ڕێننەوه ئێران. ئەمە بۆ دوو ئامانج بوو: یەکەمیان ئەوە بوو لەسەر ڕێگای خۆیان پەلاماری ئەو خێزانە ڕۆژهەڵاتییانە بدەن، کە لە حامیەی ڕواندز نیشتەجێ بوون، دووەمیشیان ئەوەبوو پارتی بکەنە شەریکی یەکێتی لەو تاوانەدا، بەڵام دیسان پارتی رێگای پێ نه‌دان و بۆ ماوه‌یه‌کیش چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای ئێرانی له دۆڵی ئالانه‌ی نزیک خەلیفان زیندانی کرد و ناچار کران بگه‌ڕێنه‌وه سلێمانی.
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوای ئێران له لایەن پارتییه‌وه بۆ لێدانی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات ئێرانییه‌کانی چه‌ند توڕە کرد، ڕێگەنه‌دان به هێزه‌کانیان و زیندانیکردنی فه‌رمانده‌کانیان دوو هێنده‌ی دیکه ئێرانییه‌کانی توڕه و نیگه‌ران کرد و ئه‌و ڕاستییه‌ی لا سه‌لماندن، که پارتی هێزێک نییه ته‌سلیم به ئیراده‌ی ئه‌وان بێت و دژی هاوزمان و هاوخوێنه‌کانی خۆی پیلان بگێڕێت، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی وای له ئیرانییه‌کان کرد، که بڕیاری له‌ناوبردنی پارتی بده‌ن و، بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌موو هێز و ئیمکانییەتێکی جه‌نگیی خۆی خسته خزمه‌ت یه‌کێتی و پ. ک. ک دژی پارتی. به‌و ئامانجه ئێران فه‌رمانی به تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان کرد ئاگربه‌ست بشکێنن و به هاوکاریی پ. ک. ک شه‌ڕی له‌ناوبردنی پارتی ده‌ست پێ بکه‌ن.
پێنجه‌م: له‌شه‌وی شازده له‌سه‌ر حەڤدەی ئابی (1996)، کە پارتی لە یادی دامەزراندنیدا خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوو، هێزه‌کانی یه‌کێتی به هاوکاریی ئێران و پ. ک. ک ئاگربه‌ستیان شکاند و له سنووری ڕواندز و قه‌سرێ و حاجی ئۆمه‌ران هێرشیان کردە سه‌ر هێزه‌کانی پارتی و چه‌ند شوێنێکی ستراتیژییان کۆنتڕۆڵ کرد، هێزه‌کانی ئێران ڕاسته‌وخۆ بوون به به‌شێک له شه‌ڕەکه و هه‌موو هاوکارییه‌کیان پێشکه‌شی پ. ک. ک و یه‌کێتی کرد.
شه‌شه‌م: له ۆڕژانی (17و18و19و20)ی ئابدا تۆپخانه‌کانی ئێران له سه‌روچاوه و دوکان و سنووری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به چڕی هێزه‌کانی پارتییان له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕدا بۆردمان کرد. ته‌نها له قه‌سرێ ده‌یان فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی بارزان شه‌هید بوون. لەم بارەوە نەوشیروان مستەفا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە بۆ ژمارەیەک کادیری یەکێتی قسە دەکات، دەڵێت: لەژێر ئاگری تۆپخانەکانی ئێران‌دا (٤٠٠) فەرماندە و پێشمەرگەی پارتی کوژران، لەبەر ئەوەی پارتی له ڕووی چه‌ک و تفاقی شه‌ڕه‌وه هیچ پشتیوانییەکی نه‌بوو، بارودوخی شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌کێتی و پ. ک. ک و ئێران گۆڕدرا.
حه‌وته‌م: له ڕۆژانی (22و23)ی ئابدا ئێران هیزێکی زۆری یه‌کێتی لە سنووری سەردەشتەوە دەربازی دیوی ڕۆژهەڵات کرد و له‌وێشه‌وه بۆ شاری شنۆی ڕۆژهه‌ڵات و پاشان له مه‌رزی گاده‌ر و کێله‌شینەوە ده‌ربازی ده‌ڤه‌ری سیده‌کانی باکووری هه‌ولێر کران و له‌گه‌ڵ پ. ک. ک یه‌کیان گرته‌وه. ئامانج له هێنانی ئه‌و هێزه ئه‌وه‌بوو که به هاوکاریی پ. ک. ک ناوچه‌ی برادۆست و بارزان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتی و ئێران و پ. ک. ک بتوانن له‌و سنووره ده‌ست به هێرش بکه‌ن، هێزه‌کانی پارتی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و توانییان ئه‌و هێزه هاوبه‌شه به ته‌واوی له‌ناو ببه‌ن. محەمەد عەلی قه‌ره‌چه‌تانی و قادر به‌گ برادۆستی، که فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه‌یان ده‌کرد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزه‌که‌یان کوژران. واته ئه‌و پلانه به قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه تێکشکا و سه‌ری نه‌گرت.
هه‌شته‌م: له ڕۆژی (25)ی ئاب فه‌ره‌یدون عەبدولقادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی و شێردڵ حه‌وێزی و جه‌بار فه‌رمان به هه‌ماهه‌نگیی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌گه‌ڵ کومه‌ڵێک سه‌رکرده‌ی سه‌ربازیی ئێران به کۆپته‌ری ئێرانی گه‌یشتنه حاجی ئۆمه‌ران. ئه‌و کات حاجی ئۆمه‌ران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبوڵڵادا بوو، هاتنیان بۆ ئه‌وه‌بوو پلانێک بۆ هێرشی سه‌رتاسه‌ری دابڕێژن.
نۆیه‌م: له ڕۆژانی کوتاییی ئابدا، ئێران و پ. ک. ک و یه‌کێتی ئاماده‌کارییان بۆ هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری و یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌کرد. نه‌خشه و پلانێکی وایان داڕشتبوو، که له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕدا هێرشێکی فراوان بۆ سه‌ر پارتی ده‌ست پێ بکه‌ن و کوتایی پێ بێنن. هێزه‌کانی پارتی توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌که قورس و دوورهاوێژه‌کانی ئێرانی نه‌بوو، ڕۆژانه ده‌یان پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بوون، به‌مه‌ش هه‌م پارتی و هه‌میش ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی جددی و له‌ناوچووندا بوون. پارتی له پێناو ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین پارێزراو بن و کورد نه‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی سفر، دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکییه‌کان و هاوپه‌یمانان ده‌رفه‌تی به هێزه‌کانی عێراق دا ڕووبه‌ڕووی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی ببنه‌وه، له چوارچێوه‌ی پلانێکی ژیرانه‌دا له ڕۆژی (31)ی ئابدا هێزه‌کانی عێراق له هێڵی سی و شه‌ش په‌ڕینه‌وه و هێرشی سه‌ر هێزه‌کانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانیان کرد و، دوای چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م هێزه‌کانی عێراقی گه‌ڕانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سی و شه‌ش، به‌م شێوه‌یه پارتی توانی ئه‌زموونی باشووری کوردستان له له‌ناوچوونی یه‌کجاره‌کی بپارێزێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی له‌و پلانه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابا ئێستا هیچ ئاسه‌وارێک له حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان نه‌مابوو.
به‌م پێیه پارتی له(31)ی ئابدا هه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی کوردی پاراست، هه‌میش کۆتایی به‌و شه‌ڕه خوێناوییه هێنا، که نیو سه‌ده بوو تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان و برایم ئه‌حمه‌د دژی کورد به‌ڕێوه‌یان ده‌برد. ڕاسته پارتی به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داوای ئێران بۆ لێدانی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات باجێکی قورسیدا و خوێنێکی زۆری به‌خشی، به‌ڵام سه‌روه‌رییه‌کی مه‌زنی بۆ خۆی تۆمار کرد و (31)ی ئابیش وه‌کوو ڕووداوێکی گرنگ و به‌رهه‌مدار چووه نێو مێژووی کورد. هەڵبەت ئەو هەموو پیلانگێڕییەی، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا بە بیانووی گۆڕینی سیستەمی سیاسی و هەبوونی گەندەڵی و دواکەوتنی مووچە دژی پارتی بەڕێوەچوون و ئێستاش بەردەوامن و خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەریش دیارترین و مەترسیدارترینیان بوو، ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڵوێستە نەتەوەییەی کە ساڵی (١٩٩٦) پارتی بەرانبەر ئێران نواندی و هتد، هیوادارین ئەم ڕووداوە تراژیدییانە بۆ هەموو لایەک ببێتە وانەیەک و چیتر خوێنی کورد بە دەستی کورد نەڕژێت.
با هەموومان گوێ بۆ بانگەوازیی نەتەوەییانەی سەرۆک بارزانی ڕابگرین، کە بەردەوام داکۆکی لە یەکگرتنی کورد و تەحریمکردنی شەڕی کوردکوژی دەکات، هەموومان پەند لەو ڕووداوە ماڵوێرانکەرانە وەرگرین و لەو ڕاستیە تێ بگەین، کە ڕشتنی خوێنی کورد بە دەستی کورد تەنها و تەنها لە بەرژەوەندیی داگیرکەرانی کوردستاندایە، مێژوو پێمان دەڵێ هەر لایەنێک لەپێناو سڕینەوەی بەرانبەرەکەی پەنا بۆ شەڕ و خوێن ڕشتن ببات، جگە لە ڕسوایی و شەرمەزاری هیچی دیکەی بۆ نامێنێتەوە، ئاخر ڕووداوە پڕ لە تراژیدییەکانی کوردکوژی پێمان دەڵێن نە یەکێتی دەتوانێ پارتی بسڕێتەوە نە پارتی دەتوانێ یەکێتی بسڕێتەوە، بۆ پەکەکەش هەمان شت ڕاستە. کە واتە با خەمی هەموومان خەمی خاک و کوردستان بێت و پێکەوە نەفرەت لە شەڕ و خوێن ڕشتن بکەین و لە ڕێگای منافسەیەکی ڕەوایانەوە کار بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی کورد بکەین. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌یە پێده‌چێت یه‌کێتی و پ. ک. ک هیچ ئه‌زموونێکیان له‌و ڕووداوانه وه‌رنه‌گرتبێت و له‌ژێر فه‌رمانی ئاغاکانیاندا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دووباره کورد بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شه‌ڕ و خوێن ڕشتن.