هێزەكانی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەردا شەش ئیسڕائیلی بە بارمتە دەگرن، ئەمڕۆ ئیسرائیل تەرمی ئەو شەش بارمتەیەی دۆزیەوە، كە لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرا بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی 9ی 2024، هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: “تەرمی شەش بارمتە، کە لە 7ی ئۆکتۆبەردا بە زیندوویی لەلایەن حەماسەوە ڕفێندرابوون، لە شەوێکدا لە تونێلێکی  ره‌فه‌حی  باشووری غەززە دۆزراونەتەوە، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە کوشتنیان لەلایەن حەماسەوە.”

لەمبارەیەوە، پێگەی هەواڵی (ینێت) بڵاویکردەوە، كە ئەو شەش كەسە شوێنەواری گولـلە لە سەر و بەشەکانی تری جەستەیانەوە دیار بووە. دۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی، دەرکەوتووە، کە لە ماوەی 48 کاتژمێر پێش دۆزینەوەی تەرمەکانیان کوژراون.

لەسەر ئەو ڕووداوە، دانیال هاکاری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: “ئەو شەش کەسە لەلایەن حەماسەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراون.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەكان، بە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی بگەینە سەریان، بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن تیرۆریستانی حەماسەوە کوژران.”

جێگەی باسە یەکێک لە بارمتە کوژراوەکان پیاوێکی گەنجی ئیسڕائیلی – ئەمەریکاییە، کە ببووە یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەی، کە لەلایەن حەماسەوە بە بارمتە ڕاگیرا بوو، چونکە دایک و باوکی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهاندا کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی کوڕەکەیان دەکرد.