ئه‌مشه‌و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره كورده‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه د.فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاووتوێكراوه و بڕیاردراوه كه هه‌مو نوێنه‌رانی كورد پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی بكه‌ن”.
وتیشی:” مووچه‌ی مانگی حه‌وت چاره‌سه‌ربووه و له‌م رۆژانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌وڵده‌ده‌ین مووچه‌ی مانگیش هه‌شتیش به‌مزووانه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
رونیشیكرده‌وه، كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام كێشه هه‌یه به هه‌فته‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بێت و كێشه‌ش هه‌یه به دو مانگ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كات دیاریكراوه.
لای خۆیه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند؛ جیاوازییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه‌مبووه‌ته‌وه و هه‌ندێك كێشه‌ی بچووك ماوه.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕێککەوتین فشار لە حکوومەتی عێراق بکەین بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە، هاوکات دەبێت هەموومان داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین.
ئاماژەی بەوە دا، کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یەکدەنگی کورد لە بەغدا ئەرێنی بوون، هەروەها کێشەی مووچەی مانگ حەوت چارە کراوە و لەم چەند ڕۆژە دەنێردرێت.
له‌باره‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمیشه‌وه رایگه‌یاند كه نووسراو بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كراوه و بڕیاریداوه به خه‌رجكردنی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم.