بەهۆی کۆچی دوایی فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە بەڕێز و خەباتکارەکەی دەکەم و هاوخەمیانم.

‌خواى مه‌زن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان