سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ دانیشتووان، بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له ته‌واوی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی راگەیەنراوی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئەیلولی 2024، ئه‌نجوومه‌نی باڵا بۆ دانیشتووان بە سەرۆكایەتی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی سه‌رژمێریی گشتیی عێراق ده‌ركرد.
بەپێی راگەیەنراوەكە، سودانی بڕیاری داوە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووه‌م (مانگی11)ی 2024، له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاریش درا، كه كێشه‌ی راهێنانكردن به كادیرانی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری كردن له هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ر بكرێت.









