وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی چەند قوتابخانەیەكی كۆیە دابین دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/9/2024، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕی 300 ملیۆن دیناری نەختینەیی بۆ نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کۆیە دابین كرا.”

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەم هەفتەیەدا دەست بە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکان دەكرێت.