خه‌بات: ڕانیار دڵشاد: كلیپێكی نوێی دووقۆڵی به‌ناوی (هه‌بوو نه‌بوو) بڵاوكرایه‌وه، كه چوار گۆرانی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه، چیرۆكی خۆی هه‌یه و گۆرانییه‌كان ئامانجی خۆیان هه‌یه، هه‌بوو نه‌بوو ناوی ئه‌و كلیپه‌یه، كه چوار گۆرانیی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده و سه‌عدون كاكه‌یی له‌خۆده‌گرێت، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، له‌باره‌ی كلیپه نوێیه‌كه‌یان به (خه‌بات)ی ڕاگه‌یاند: نوێترین کارم لەگەڵ هونەرمەند سەعدون کاکەیی، بەناوی (هەبوو نەبوو)وه، لەیوتوبی بەندەوە بڵاوبۆتەوە.
له‌باره‌ی ناوی كلیپه‌كه، هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ل سه‌عید گوتی: زۆر گەڕاین تاکو ناوێکی شیاومان بۆ ئەم بەرهەمە هونەرییە دیتەوە، دواتر ناومان نا (هەبوو نەبوو)، چونکە ئەم کارە خۆی لە چوار گۆرانی باوی سەردەمی زێڕیندا دەبینێتەوە.
له‌باره‌ی چیرۆكی گۆرانییه‌كان، كه چۆن و له‌به‌رچی هه‌ڵبژێردراون، گوتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ریكه گۆرانییەکان لەنێو خێزان و پەیوەندییەکاندا بزر ده‌بن، هەر بۆیە بە هەردووکمان بیرمان لەوە کردەوە، بەم ئاواز و گۆرانییانە، ئەو میهرەبانییه‌ی ڕابردوو بە گوێی گوێگرانمان بدەینەوه، (هەبوو نەبوو) وەک چیرۆکێک دەست پێ دەکات، کە ژیان چۆن بووه، میهرو موحیبەت لە ناو مرۆڤەکان هه‌بوو، پاشان گلەیی لە چەرخ و دەور دەکەین کە دەڵێ: ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم …..پاشان بەخێرهاتنی میوان خۆشهاتنیان، لە کۆتاییدا هاوارمان بۆ دکتۆر، کە بێ دەواو دەرمانین چارەسەرێکان پێویستە.
دواتر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ كلیپه‌كه چ په‌یامێكی هه‌یه، ئه‌مه‌ل سه‌عید گوتی: بە کورتی و کوردی، بەرهەمی (هەبوو نەبوو) په‌یامێكه، چونكه خەریکه جوانییەکان ون دەبن، ئێمە له ڕێگه‌ی ئه‌م كلیپه‌وه، جارێكی دی ئه‌و جوانییانه‌ی ڕابردوو، بە گوێی خەڵکی ده‌ده‌ینه‌وه، ئەمە ئەو پەیامەیە، كه مه‌به‌ستمانه به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی ستافی كلیپه‌كه، گوتی: كلیپه‌كه له گوتنی (ئەمەل سعید کوردە و سەعدون کاکەیی)یه، ئامادەکردنی مۆسیقا: لاوک لەتیف، سێت کەمان و صۆلۆ: بڵند قەرەداغی، دەرهێنانی: دیار مەهدی، پیرۆزبایی له هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.