
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یادی سی و شه‌ش ساڵه‌ی قوربانییانی ئه‌نفالی بادینان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئەمڕۆ بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە، کە سی و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە دوا قۆناغی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، ڕژێمی بەعس، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی دەڤەری بادینانی شەهید و بێسەروشوێن کرد، سەدان گوندی ئەو ناوچەیەشی وێران کرد، کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە قێزەونانە، قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو، بەڵام تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژیيانە، نەیانتوانی ئیرادە و خواستی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان لەناو ببەن.
هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی له‌وه‌ش كرد، لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵ، ئەرکی یاسایی و ئەخلاقيی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە. لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت و هەرچی لە تواناشیدا بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان درێغی ناکات.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سڵاوی بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدانی کوردستان نارد.