ئەرشەد نەدیمی پاكستانی کە لە ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 لە فڕێدانی شمشێر، میدالیای زێڕی بەدەستهێنا، لەلایەن شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان خەڵاتێکی دارایی وەرگرت کە بڕی 897 هەزار دۆلار بوو، لەکاتێکدا پاکستان بەردەوام بوو لە ئاهەنگگێڕان بۆ فڕێدانی ڕیکۆردەکەی.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەکاتی ڕاگەیاندنی خەڵاتە داراییەکان بۆ نەدیم کە باوکی وەک کرێکاری ڕۆژانە کاردەکات و لە گوندێك دەژین، گوتی: خۆشی هەموو پاکستانییەکان دوو هێندە زیادی کردووە، ئەمڕۆ هەموو پاکستانییەک دڵخۆشە و ورە و مۆڕاڵی هەموو وڵاتەکە بەرزە.
نەدیم لە ئۆڵۆمپیادی پاریس ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئۆڵۆمپیادی شكاند کە 90.57 مەتر بوو، یەناوی ئەندریاس تۆرکیلدسنی نەرویجی كە لە ساڵی 2008 تۆماری کردبوو.
نەدیم یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی پاکستانی لە ماوەی 40 ساڵدا بەدەستهێنا کاتێک هەڵبژاردەی هۆکی مەیدانی پیاوان لە یارییەکانی لۆس ئەنجلۆس ساڵی ١٩٨٤ی زێڕی بەدەستهێنا.