به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی 8ی 2024، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له چیای حه‌مرین كرده ئامانج و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی ناو مۆڵگه‌كه كوژران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای عێراق مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان له چیای حه‌مرین له سنووری كه‌رتی پرۆسه‌كانی دیاله كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه له‌نێو مۆڵگه‌كه‌دا بوون كوژران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئه‌و مۆڵگه‌یه‌ی كه كرایه ئامانج، شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش بووه و له‌وێوه پاڵپشتیی لوجستیی چه‌كدارانی داعش ده‌كرا.
له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، جارێكی تر جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش زیادی كردووه و كه‌مجاریش هه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه بكرێنه ئامانج.