پەرژین جەعفەر حاجی ڕۆستەم*
حزب، له ژیانی سیاسی و حكومڕانی و كایه‌كانی دیكه، ئامرازێكه بۆ به‌جێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵێك ئامانج، هه‌ر كاتێك ئه‌م هاوكێشه‌یه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كرا و ئامانج خرایه خزمه‌تی حزب، ئاستی نیگه‌رانی و گله‌یی هاووڵاتییان به‌رز ده‌بێته‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پێویست نابێته جێی ڕه‌زامه‌ندیی هاووڵاتییان، لە كوردستاندا هەندێک حزب هەن! کە لە پێناو دەستخستنی كۆمەڵێك دەسكەوتی حزبی یاخود بەرژەوەندیی گرووپێکی نێو حزب، ئامانجەكانیان خستۆتە خزمەتی ئامرازەكە و بە منەتیش بە خەڵك بەخشراوەتەوە. بۆیە لەنێو ململانێیەكانیش بەڕوونی دیارە، بەرپرسیارێتی هەڵناگرن و خۆیان لە ئەركە قورسەكەی خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان دەدزنەوە.
بۆ ئەوەی پارتی هەردەم لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت، هه‌میشه سه‌رۆك مەسعود بارزانی ڕێنوێنی و ئامۆژگارییەکانی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی ئەوەیە كە پارتی و سیاسەتەكەی وه‌ك حزب بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستانەوە، له ژێر ڕۆشنایی ( شانازییه بۆ مرۆڤ خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت) كه په‌یامی سیاسی و مرۆڤدۆستیی جه‌نابی بارزانیی نه‌مر ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمانه، واتا حزب كراوه به ئامرازێك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌بووبێت، ئه‌وا بێگومان هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بووه له گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه و دواتر چارەسەر کراوە، چونكه وه‌ك پڕە‌نسیپ ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و حزب و كاره‌كته‌ره‌كان كه به‌رپرسیارێتییان پێده‌به‌خشرێت و متمانه‌یان پێده‌درێت، له ئاست خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا بن.
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ئه‌م پڕه‌نسیپه زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت و هه‌موان به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین، چونكه ئامانجی ڕێبازه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه كێبڕكێ بكه‌ین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانیان به‌پێی تواناكان، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستانی كرد به‌منه‌ت؛ ئه‌وا سه‌رپێچی ئه‌و پڕه‌نسیپه گرنگه‌ی كردووه، چونكه هه‌موومان قه‌رزاری خۆڕاگری و پشتیوانی و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانین.
كاتێك دروشمی كردەیی كابینەی نۆیەم، بریتی بوو لە (هاووڵاتی سەنتەر) بێت لە ستراتیژییەتی كاركردن، ڕوون بوو پەیامەكە دەچێتەوە سەر ئەو خاڵە گرنگەی كە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان ئەركە، وەك سەرۆك وەزیران كاك مەسرور بارزانی چەندین جار ئەمەشی دووپاتكردووەتەوە كە خۆی و ستاف و حكوومەت دەبێت بەو دیدگا و پەروەردەیە كار بكات كە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان منەت نییە، بەڵکوو ئەركێكە و دەبێت بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ بكرێت.
كلتووری خزمەتكردنی خەڵك، دەبێت لە كوردستان بچێتە ئاستێك کە جیابكرێتەوە لە چەواشەكاری و هەڵمەتی بێ‌جەوهەری هەڵبژاردن، ئەمە كارێكە تەنیا لەسەر شانی ئەوانەیە لە ناخۆشییەكانی ئەم میللەتە پشتیان لە هاووڵاتییان نەكرد و بەردەوام بوون لە پارێزگاریكردن لە كیان و سەروەرییەكانی ئەم میللەتە.
* توێژەری مێژووی سیاسی