خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- دەستەى کارگێری یانەی ئافرەتانی کەرکوک بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ خولى نایابی تۆپی دەستى یانەکانی عێڕاق، چەند گرێبەستێکی تازە بۆ تۆکمەکردن و بەهێزکرنی ئاستى تیپەکەیان، لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانانی تۆپی دەست واژوو کرد، ماوەى گرێبەستەکە تەنها بۆ یەک وەرزە، خاتوو زەینەب سەعدون ئەندامى دەستەى کارگێری ئافرەتانی دهۆک ناوى ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات کە گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا کردوون، یاریزانەکانیش بریتین لە:

*بەرێز سلێمان تازەکردنەوەى گرێبەستەکەى بۆ سێیەم وەرز.
*ئیمان مەغدید، شیراز ئەحمەد، عەلا سالار، کونال یونس، دیاری ئەحمەد، شیراز محەمەد ماوەى گرێبەستەکەیان تەنها بۆ یەک وەرز دەبێت، هەر لەبارەى واژووکردنی گرێبەستى یاریزانەکان خاتوو زەینەب سەعدون بەمشێوەیە ڕایگەیاند: بۆ بتەو کردن و تۆکمە کردنی ئاستى تیپەکەمان بۆ وەرزی خولى نایابی تۆپی دەستی کچانی عێڕاق، بەباشمانزانی چەند گرێبەستێک لەگەڵ چەند یاریزانێکی بەئەزموون و ئاست بەرز ئیمزا بکەین، لە ئێستادا دواى کۆبوونەوەى دەستەى کارگێری یانەکەمان، بڕیارماندا ڕاهێنەر ئیبراهیم خەنجەر وەک ڕاهێنەرى تۆپی دەستى کچانی ئافرەتانی کەرکوک دەستنیشان بکەین، كە خاوەن ئەزموونێکی زۆرە لەکاری ڕاهێنەرایەتی و هەروەها بۆ ماویەکی زۆر ئەرکی سەرپەرشتی کردنی تیپی هەڵبژاردەی کچانی عێڕاقی لەئەستۆ گڕتووە.