پاولا بادۆسای ئیسپانی سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ماستەرزی ئەمریکا، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە لە ئەناستاسیا پاڤلیوچێنکۆڤای ڕووسی بردەوە، بادۆسا کە لە پلەی 36ی جیهانیدایە، پێویستی بە کاتژمێرێک و 6 خولەک بوو بۆ ئەوەی بەسەر ڕکابەرەکەیدا زاڵ بێت کە لە پلەی 28ی جیهاندایە، بادۆسا حۆشحاڵی خۆی بۆ سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی دەربڕی و ڕایگەیاند كە ئەمە دەستپێكێكی تازە دەبێت بۆ هەڵكشان بۆ پۆلینی جیهانی و بۆ ئەمەش هەوڵێكی زۆری داوە.