ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر هۆشداری دەدات لەوەی “چاوەڕوانی باشترین” لە یانەکەی ناپۆلی دەکات و نازانێت ئایا “شەش مانگ یان دوو ساڵ” دەخایەنێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانن ڕکابەری بکەنەوە، ڕۆژی یەکشەممە ناپۆلی یەکەم یاری ئەم وەرزە بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا لە خولی ئیتاڵیا ئەنجام دا، کۆنتی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتی: دروشمی ئێمە بەخشینی 200%یە دەبێت لە سنووری خۆمان تێپەڕین، چونکە ئەمە ساتێکی چارەنووسسازە بۆ ناپۆلی، من هەڵسەنگاندم بۆ یانەکە و بە تەواوی لەگەڵ ئەوەدام دووبارە بنیاتنانەوەیە لە بناغەوە، ئەوە ئەو تیپەیە کە 10 تا 12 یاریزان دەخاتە بازاڕەوە، واتە پێویستمان بە سەبر و تێگەیشتنە بۆ ئەم ساتەوەختە لە هەموو دەورووبەرمانەوە تەنانەت هاندەرانیش دەبێت زیاتر تێبگەن کە ئەمە ساتێکی هەستیارە بۆ ناپۆلی.