ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلان هەڵوێستی خۆی دەربڕی، دوای ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی جێنەوا بە دوو گۆڵ یەکسانبوون، لە میانی لێدوانەکانیدا باستۆنی گوتی: با زیادەڕەوی نەکەین و لەخۆمان دەرنەچین، ئاماژەی بەوەشکرد، هەمووان هەست بە نائومێدی دەکەن دوای بەفیڕۆدانی هەندێک دەرفەت لەم یارییەدا، بەڵام گرنگە واقیعی بین و سوود لەم ئەزموونە وەربگرن، بۆیە دەڵێم پێویست بە نیگەرانی ناكات.